ئەوانەی ڕاپۆرتی ئەشکەنجەدانیان بڵاو کردووتەوە دەکەونەبەر لێپرسینەوە
داواکاری گشتیی کە سەبارەت بە ئەشکەنجەدان هیچی هەنگاوێکی نەگرتەبەر، لەبەرامبەری نەخۆشخانە کە ڕاپۆرتی بڵاو کردووتەوە لێپرسینەوەی دەست پێکرد.
داواکاری گشتیی کە سەبارەت بە ئەشکەنجەدان هیچی هەنگاوێکی نەگرتەبەر، لەبەرامبەری نەخۆشخانە کە ڕاپۆرتی بڵاو کردووتەوە لێپرسینەوەی دەست پێکرد.
سەبارەت بەڕاپۆرتی ئەشکەنجەدانی چەند ڕۆژ پێش لە جۆلەمێرگ لەکاتی هەڵکوتانە سەرماڵان و دواتر ڕوویداوە، داواکری گشتیی جۆلەمێرگ هیچ هەڵوێستی نەبوو ، بەڵام سەبارەت بە کارمەندانی نەخۆشخانە کە ڕاپۆرتی ئەشکەنجەدانی بڵاو کردەوە لێپرسینەوەی دەسیپێکرد.
لەگەڤەری جۆلەمێرگ چەند ڕۆژ پێش کە هەڵیانکوتایە سەر ماڵان، ئەوانەی دەستبەسەر کران بەشێوەیەکی سیستەماتیک ئەشکەنجە دران. دادوەر دەستبەجێ بڕیاری لێپرسینەوەی شاراوەی دەرکرد. بەڵام بەپێی ڕاپۆرتی نەخۆشخانەی گەڤەر دەرکەوت لەکاتی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا و دەسبەسەر کردندا، ئەشکەنجە لە دەستبەسەر کراوان کراوە.
داواکاری گشتیی کۆماری لە جۆلەمێرگ داوای لێپرسینەوەی بۆ کارمەندانی نەخۆشخانە دەرکرد. سەبارەت بە پارێزەر جەواهیر ئاگرالی کە ئەشکەنجەی لێکراوە، لێپرسینەوە دەستیپێکرد، بڕیارەکە لەلایان وەزارەتی دادەوە درابوو. پارێزەر جەواهیر ئاگرالی ئاشکرای کرد سەرەڕای ئەوەی ڕاپۆرتەکەی پێ بووە لێپرسینەوەی لێکراوە ووتی:"ئەشکەنجە لە مۆکیلەکەم کراوە، ڕاپۆرتی تەندروستیم لە نەخۆشخانە وەرگرتووە. داوا لەمن و کارمەندانی نەخۆشخانە کراوە لێپرسینەوەمان لەگەڵ بکرێت. ئاشکرایە لەبارەی منیشەوە لێپرسینەوە دەکەن."