عەبدولحەلیم کایا، زیندانی نەخۆشی تەمەن ٨١ ساڵ، کە بەهۆی بەشداریکردنی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا بە تۆمەتی:"پڕوپاگەندە بۆ ڕێکخستن" لە ساڵی ٢٠٠٨دا دادگایی کرابوو، سزای ٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا، سزاکەی کایا لە ساڵی ٢٠١١ لەلایەن دادگای باڵا پەسەندکرا. کایا لە شاری بورسا نەشتەرگەری پرۆستاتی بۆ ئەنجامدرا، لە ١٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ لە زیندانی بورسا زیندانی کرا، کایا ٦٠ ڕۆژ خراوەتە ژووری تاکەکەسیەوە، بەهۆی داواکارییەکانیەوە سزاکەی بۆ ماوەی ٦ مانگ دوادەخرێت، دواتر کایا دەگەڕێتەوە بۆ شاری سێرت و بەردەوام دەبێ لە چارەسەری.
سەرەڕای کێشەی تەندروستی، کایا لە ٣١ی ئازاری ٢٠٢٣ جارێکی دیکە دەستبەسەر و ڕەوانەی زیندانی ئێلح دەکرێت. داواکاریی دواخستنی سزاکەی دەکرێت، بەڵام پەیمانگەی پزیشکی دادوەری ئەستەنبوڵ لە ٣١ی ئاب بە ڕاپۆرتی "با لەزیندان بمێنێتەوە"، داواکارییەکەی ڕەت کردبووەوە. کایا زۆربەی ئەندامانی جەستەی و گورچیلەکانی پێویستیان بەچارەسەری هەیە. بە پێی ڕاپۆرتێکی نەخۆشخانەی توێژینەوە و پەروەردەی سێرت کە لە ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢بڵاوکردەوە لەسەدا ٩٣جەستەی کەم ئەندام بووە، بۆیە "ناتوانێ بە تەنیا بژی، لە بارودۆخی زینداندا ناتوانێت سزاکەی بکێشێی و مەترسی لەسەر ژیانی هەیە و ئەگەری ئەوەی هەیە ژیانی لەدەست بدات."
ئەوەی لەسەدا ٩٣ کەم ئەندام بێت پێویستی بە چاودێریە'
نەورۆز ئویسال ئاسڵان، پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (هەدەپ) لە بازنەی شڕناخ ڕایگەیاند:"بە سەدان زیندانی نەخۆش لە زیندانەکانی تورکیادا هەن کە بەپێی نەخۆشی و تەمەن و جۆری زیندانەکەیان دەگۆڕێت، یەکێک لەو زیندانیە نەخۆشانە عەبدولحەلیم کایایە و وتی:"نەشتەرگەری زۆری بۆ کراوە، ئێستا پێویستی بە یارمەتی و چاودێریە. ناوبراو لە زیندانی ئێلح ڕاگیراوە و بە تۆمەتی ئەوەی گوایە 'یارمەتی ڕێکخستنی داوە' نزیکەی ٥ ساڵ سزای بەسەردا سەپێنراوە."
"کەسێک کە بە تەنیا ناتوانێت ژیانی خۆی بەڕێوە ببات"
لەکۆتایی قسەکانیدا ئاسڵان ڕایگەیاند، ئەو دۆخەی ئێستا کایا تێیدایە پێچەوانەی یاسایە چونکە دۆخی کایا لەلایەن هەموو کەسێکەوە دەبیرێت ئێمە قبوڵ ناکەی کەسانێک کە پێویستیان بە چاودێریە بە مانگان لە زیندان چاوەڕێی ڕاپۆرتێک بکات. پارێزەرە ئاسڵان بە هۆی نەخۆشی و پیری داوای دواخستنی سزاکەی کردووە و دەستبەجێ ئازاد بکرێت. لە ڕێگای بنەماڵە و پارێزەرەوە بۆ ئەوەی پرۆسەکە بەپەلە جێبەجێ بەکەین، لەگەڵ وەزارەت بەردەوامین لە گفتوگۆ کردن."