ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال: لە ساڵی نوێدا تێکۆشانمان مەزنتر دەکەین
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی شەنگال، ساڵی نوێی لە هەموو جیهانی مەسیحی و جڤاکی ئێزدی پیرۆز کرد و گوتی: "لە ساڵی نوێدا بۆ پاراستنی "شەنگالی خۆسەر" تێدەکۆشین".
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی شەنگال، ساڵی نوێی لە هەموو جیهانی مەسیحی و جڤاکی ئێزدی پیرۆز کرد و گوتی: "لە ساڵی نوێدا بۆ پاراستنی "شەنگالی خۆسەر" تێدەکۆشین".
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێ پەیامێکی نوسراوی بڵاوکردەوە، پیرۆزبایی لە هەموو جیهانی مەسیحی و جڤاکی ئێزدی و گەلی کورد دەکات و دەڵێت: "بە مەزنکردنی تێکۆشانی پێکەوەژیانی گەلان دژی هەموو هێزە دەسەڵاتخواز و شەڕخواز و پیاوسالار و ئایینپەرست و نەتەوەپەرست دەوەستینەوە و هەوڵی دامەزراندنی جیهانێکی ئازاد و دیموکراتیک دەدەین.
لە پەیامەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، لە ساڵی ٢٠٢٣ بەهۆی شەڕ و ناکۆکییەکانەوە هەزاران مرۆڤ بوونە قوربانی، هەروەها بەهۆی تێکچوونی هاوسەنگی ژینگەوە زۆرکەس بە کارەساتی ژینگەیی گیانیان لەدەستداوە. بۆ ساڵی نوێ هیوای ژیانێکی نوێ بۆ گەلانی بندەست و ئازادیخواز دەخوازێت.
ڕاگەیاندراوەکە هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکی بۆ سەر باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا شەرمەزار کرد و ڕایگەیاند، بە تێکۆشان بۆ شەنگالێکی خۆسەر و مسۆگەرکردنی ستاتۆی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا هەموو هێرشە داگیرکارییەکان پووچەڵ دەکرێتەوە.
هەروەها لە پەیامەکەدا قوربانیانی ئاگرەکەی حەمدانیە یادکرانەوە، هاوخەمی بۆ گەلی مەسیحی لە موسڵ دەربڕی و ساڵی نوێی لێ پیرۆز کردن.
ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال بەتایبەت ساڵی نوێی لە هەموو ئێزیدیان لە شەنگال و شێخان و موسڵ و کۆچبەرانی کەمپەکانی هەرێم و باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و ڕوسیا و ئەوروپا و ئەرمینیا و باکور و کوردستان پیرۆز کرد، ئاماژە بەوە کراوە، ساڵی ڕابردوو ساڵێکی دژوار بووە بۆ جڤاکی ئێزدی بەڵام بە خاوەندارێتی لە ڕێوڕەسمە ئاینییەکان و بەشداری جەماوەری وەڵامێکی توند درایە دوژمنان. دووپاتی دەکاتەوە، پێویستە هەموو ئێزیدیان لە هەموو جێگەیەک خاوەندارێتی لە بیرباوەڕی خۆیان و دەسکەوتەکان بکەن و تێبکۆشن. جڤاکی ئێزدی لە ساڵی نوێدا هەموو هەوڵێک دەخاتەگەڕ بۆ گەڕاندنەوەی کۆچبەران بۆ شەنگال. بۆ پاراستنی شەنگال، هەموو دەرفەتەکان بەکاردەهێنێت.
لە درێژەی پەیامەکەدا هاتووە: "لە کۆتایی ساڵدا، لەڕێگەی هەڵبژاردن و هێرشی ئاسمانییەوە، ویستیان گەلەکەمان بەبێ مۆراڵ پێ بنێتە نێو ساڵی نوێ. بەڵام گەلەکەمان بۆتە خاوەنی هۆشیاری و سیاسەت، لە مانای ئەم هێرشانە تێدەگات و دەزانن لە ساڵی نوێدا چۆن وەڵامێک بدەنەوە، بۆیە باوەڕمان وایە لە ساڵی نوێدا هەموو کۆچبەران دەگەڕێنەوە زێدی خۆیان، هەروەها تێکۆشانمان زیاتر دەکەین بۆ دانپیانان بە ستاتۆی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری شەنگال".
هەروەها لە پەیامەکەدا ساڵیادی دامەزراندنی مەجلیسی دامەزرێنەری ئیداری خۆبەڕێوەبەری لە ١٤ ی کانوونی یەکەم پیرۆز کرد و بە بڕیارێکی مێژوویی لەقەڵەمی دا، دووپاتی کردەوە ساڵ دوای ساڵ بەهێزتر خاوەندارێتی لە دەسکەوتەکان دەکەن.
پەیامەکە ئەو ٥ کرێکارەی بیرهێنایەوە کە لە کۆرا سمۆقیا شەهید بوون، گوتی: "بۆ کۆتایی هێنان بە چاندی شەڕی دەسەڵاتداران و ڕێگری لە گیان لەدەستدانی ئەو گەنجانەی خەون بە ژیانێکی ئازادەوە دەبینن، تێکۆشانی گەلانی بندەست و پێکەوەژیان مەزنتر دەکەین. لەکۆتایی ساڵدا ئازاردەرانی گەلەکەمان شەرمەزار دەکەین و دەڵێن، فاشیزم دەکەوێت، تێکۆشانی گەلان بۆ ئازادی و پێکەوەژیان سەردەکەوێت".