ئیهەدە و رێکخراوەکانی بواری یاسا: گۆشەگیری ڕێگە لە چارەسەری دەگرێت

بە بۆنەی هەفتەی مافی مرۆڤەوە ئیهەدە و ئۆهەدە و نوسینگەی پارێزەرانی ماردین ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە. لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: گۆشەگیری پرسی کورد قووڵتر دەکاتەوە و ڕێگە لە چارەسەری دەگرێت.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی ئیهەدە، کۆمەڵەی پارێزەرانی ئازادی ئۆهەدە و کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی سەندیکای پارێزەرانی ماردین بە بۆنەی هەفتەی مافی مرۆڤ لە بەردەم بینای سەندیکای پارێزەران ڕاگەیاندراوێکی هاوبەشیان بڵاوکردەوە. نوێنەری ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و پارێزەران و چالاکانی مافی مرۆڤ بەشداریان لە کۆبوونەوەکەدا کرد. کەسوکار و بنەماڵەی بێسەروشوێنەکانیش بەشداری کۆنفڕانسە رۆژنامەوانیەکەیان کرد، وێنەی دەستبەسەرکراوەکانیان بەدەستەوە گرتبوو، ڕاگەیاندراوەکە لەلایەن هاوسەرۆکی ئیهەدەی ماردین، پارێزەر هیجران ئەردینچەوە خوێندرایەوە.

ئەردینچ ڕوونیکردەوە، هەرچەندە دەوڵەتەکان ڕێساکانی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤیان قبووڵە، بەڵام کەسانێکە دەسەڵاتداریان لەدەستە لە پێناو بەرژەوەندییەکانیان ئەم ڕێسایانە بەکار نا‌هێنن. ئەردینچ ئاماژەی بەوەشکرد، داوا لە کۆمەڵگا دەکەن لە دەوری مافەکانی مرۆڤ یەکبگرن و داواش لە دەوڵەت دەکەن ئەو ڕێسایانەی لە جاڕنامەی گەردوونی مافەکانی مرۆڤدا هاتووە جێبەجێ بکات و ئاماژەی بە سیاسەتی سزانەدانەکانی لە تورکیا کرد.

ئەردینچ سەرنجی بۆ پێشێلکردنی مافەکان لە تورکیا ڕاکێشا و وتی:"هێشتا لە زیندانەکانی تورکیادا زیندانیان گیان لەدەست دەدەن، پێشێلکردنی مافەکان وەک دیپۆرتکردنەوە، دوورخستنەوە، ئەشکەنجە و مامەڵەی خراپ، گۆشەگیری، دابڕان، دواخستنی ئازادیان، گرفت دروستکردن لە دیدار لەگەڵ بنەماڵەکان و مافی قسەکردن، لێکۆڵینەوەی دیسپلین، پێشێلکاری زۆر ڕوودەدەن. سەرەتا لە زیندانی ئیمرالی و زیندانیانی سیاسی دیکەدا گۆشەگیریی ڕەها دەسەپێنن. گۆشەگیری لێرەوە بە ئەنقەست و سیستماتیکیدا لەسەر کۆمەڵگادا بڵاودەبێتەوە. هەموو ئەمانە و سیاسەتە هاوشێوەکانی کێشەی کورد قووڵتر دەکاتەوە و ڕێگەی چارەسەری دەگرن. هەر بۆیە زیندانیانی سیاسی لە ٢٧ی ئەم مانگەوە بە داوای هەڵگرتنی گۆشەگیری و چارەسەری پرسی سیاسی کورد دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە.

ئەردینچ داوای لە دەسەڵاتداران کرد کۆتایی بە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ و گۆشەگیری لەسەر گەلی کورد و هەموو کۆمەڵگا بهێنن و وتی:"داوا لە هەموو کۆمەڵگا دەکەین لە دەوری مافی مرۆڤ یەکبگرن و داوا لە دەوڵەتیش دەکەین ئەو رێسایانەی جاڕنامەی جیهانی مافەکانی مرۆڤ کە تێدابەشدارن، جێبەجێ بکەن."

دوای ڕاگەیاندنەکە بەداخوازی ئاشکراکردنی کەسە ونبووەکان چالاکیی دانیشتن ئەنجامدرا. دوای چالاکییەکە، ڕاگەیاندراوەکە کۆتایهات.