ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی گشتیی کەجەکە سۆزدار ئاڤێستا لە بەرنامەیەکی تایبەتی ستێرک تیڤیدا قسەی کرد و داوای لە سەرجەم گەلی کوردستان و بزوتنەوەکانی کوردستان کرد بەرژەوەندیی نەتەوەیی و ئازادی بە بنەما بگرن و وتی، "ئەگەر بەو جۆرە بجوڵێینەوە، من لەو بڕوایەدام؛ مەترسییەکان چەندەش گەورەبن، ئیرادە و حەقیقەتی گەلەکی کورد لە هەموو مەترسییەکان گەورەترە. کورد دەتوانێت هەموو ئەو هێرشانە، ئەو مەترسیانە لەناو ببەن و یەکێتی نەتەوەیی مسۆگەر بکەن".
سۆزدار ئاڤێستا ئەوەی خستەڕوو کە کورد و گەلانی دیکە دەتوانن بە ئیرادەیەکی هاوبەش لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا لە قۆناغی دیموکراتیکبووندا بەشدار بن و وتی، "مەترسی گەورە لە سەر دەستکەوتەکان هەیە، ساڵی ٢٠٢٥ دەتوانێت ببێتە ساڵی دەستکەوتی گەورەتر. بەو بۆنەوە ئێمە داوا لە هەموو ژنان، گەنجان، گەلەکەمان، دۆستانمان، رێکخراو، پارت و رێکخستنەکانمان دەکەین؛ چی دەبێت با ببێت ناکۆکیەکانیان بخەنە لایەک. لەسەر ئەو بنەمایە هەمووان بە دروستی بەشداری لە قۆناغەکەدا بکەن و رۆڵی خۆیان بگێرن".
هەڵسەنگاندنەکانی سۆزدار ئاڤێستا بەم جۆرەیە:
گەلی کورد و دۆستانیان لەپێناو ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆدا دەستیان بە هەڵمەتێک کردووە. بە درێژایی ساڵی ٢٠٢٤ هەڵمەتی جیهانی بەڕێوەچوو و بە پێشەنگایەتی ژنان گەورەتر بوو. لەو ساڵەدا هەڵمەتەکە گەیشتە چ قۆناغێک، کەموکوڕییەکانی کامانەبوون و لە ساڵی داهاتوودا دەبێت چی بکرێت؟
بەر لەوەی بچمە سەر پرسیارەکەت، لەم رۆژانەی رابردوو هەڤاڵ جیهان بیلگین و نازم داشتان و هەروەها لە بەرخودانی منبج، قەرەقۆزاق و بەنداوی تشرین چەندین شەهید بەخشران. هەروەها گەلەکەمان لە گوندەکانی عەین عەیسا و بنەماڵەیەکی عەرەب لە تۆپباراندا شەهیدبوون. لە ٢٧ی تشرینی دووەمەوە لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا بەرخودان و شەهیدبوون هەیە. یادی هەموو ئەو شەهیدانە بەرزڕادەگرم. هەروەها سەرجەم شەهیدانی مانگی کانونی یەکەم بە رێزەوە یاددەکەمەوە. لە کۆتایی ساڵی ٢٠١١دا لە رۆبۆسکی کۆمەڵکوژی ئەنجامدرا و ٣٤ کەس ژیانیان لەدەستدا. هەروەها یەک لە پێشەنگانی بزوتنەوەی ئازادی فەرماندەی گەریلا هەڤاڵ عادل بیلکیا و هەڤاڵ گوڵبەهار لە ٢٠٠٧دا لە گابار شەهیدبوون. پێشەنگی بزوتنەوەی ئازادی ئارمانج گۆشکار لەم مانگەدا شەهیدبوو. لەم مانگەدا و لە ساڵی ٢٠٠٠دا لە زیندان کۆمەڵکوژی ئەنجامدرا. ژمارەیەکی زۆر شۆڕشگێڕ کە مانیان لە خواردن گرتبوو، بە بەرچاوی جیهانەوە کۆمەڵکوژکران. هەروەها کۆمەڵکوژی دووەمی پاریس ئەنجامدرا. لەم کۆمەڵکوژیەدا هاوڕێ ئەڤین گۆیی، میرپەروەر و عەبدولرەحمان کزڵ شەهیدبوون. ئەو هەڤاڵانەش بە رێز و پێزانینەوە یاددەکەمەوە. لە کەسایەتی ئەو شەهیدانەدا سەرجەم شەهیدانی تێکۆشانی کوردستان و ئازادیخوازانی جیهان بە رێز و پێزانینەوە یاددەکەمەوە. لە بەردەم یادوەری ئەواندا بەژنی خۆم دادەنەوێنم. ئەو بەڵێنە دووپات دەکەینەوە کە بە شەهیدانمان داوە.
بەم بۆنەوە سڵاو لە بەرخودانی گەلەکەمان و ئەوانە دەکەم کە پەرەیان بەم قۆناغەدا داوە. بۆ ئەم قۆناغە، هەم بۆ دۆخی ڕێبەر ئاپۆ، گۆشەگیری رەها چڕتر دەبێتەوە و بەردەوامە، هەروەها هەڵمەتی دژ بەم گۆشەگیرییە دەستی پێکردووە. دەمەوێت لەسەر ئەم هەڵمەتە ئەوە بڵێم؛ سڵاو لە بەرخۆدانی ناوازەی ڕێبەر ئاپۆ دەکەم. خۆشەویستی و ڕێز و یادکردنەوەی خۆم پێشکەشی ڕێبەر ئاپۆ دەکەم. بێ گومان گۆشەگیری بە هەموو دژوارییەکانیەوە بەردەوامە. لە ساڵی ٢٠٢٣ و لە مانگی تشرینی یەکەمدا هەڵمەتێک بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و دەستەبەرکردنی قەوارەی کوردستان بە پێشەنگایەتی دۆستانی گەلەکەمان دەستیپێکرد. ئەم هەڵمەتە لە ساڵی ٢٠٢٤ لە سەرانسەری جیهان بەردەوام بوو. لە ڕاستیدا ئەمە هەڵمەتێکی بەو جۆرە بوو کە لە بەرزترین ئاستدا دەستی پێکرد. بە ملیۆنان کەس بەشداری هەڵمەتەکەیان کرد. هەم لە چوارپارچەی کوردستان و هەم لە سەرانسەری جیهان بە پێشەنگایەتی دۆستانی گەلەکەمان، ژنان و گەنجان خەباتی زۆریان کرد و بەرخۆدانێکی زۆریان گرتەبەر. شەو و ڕۆژ شەقامیان چۆڵنەکرد و بە درێژایی ساڵەکە پەرەیان بە چالاکیی جۆراوجۆر دا.
لە زیندانەکان بە مانگرتن لە خواردن و دوای ئەوە دەستیان بە چالاکی؛ 'ئێمەش لە بارودۆخی رێبەر ئاپۆدا دەژین' کرد. لەم چالاکیەکەدا نەچوونە دیدار و بەردەم دادگاکان. ئەمساڵ لە هەموو زیندانەکان پێشەنگایەتیکرا. لە باکوری کوردستان و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئەوروپا، بەکورتی، لەو شوێنانەی زیندانییەکانی لێبوون، بەرخۆدانێکی گەورە کرا. گەلەکەمان بەپێی فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ چالاکیی جۆراوجۆری ئەنجامدا و ڕەنگینییان بە هەڵمەتەکە بەخشی. یەکێک لە چالاکییە ڕەنگینەکان خوێندنەوەی پارێزنامەکانی ڕێبەر ئاپۆ بوو. لە بەرەی گەریلادا چالاکیی زۆر مانادار پەرەی پێدرا. گەریلاکانی ئازادی کوردستان هەم لە باکووری کوردستان و هەم لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، مەتینا، زاپ، خواکورک بەرخۆدانیان کرد و تا ئێستاش ئەم بەرخۆدانە درێژەی هەیە.
لە چوارچێوەی ئەم هەڵمەتەدا، هەڤاڵان ئاسیا عەلی و ڕۆژگەر هێلین لە ٢٣ی تشرینی یەکەمدا لە ناوەندی توساش چالاکییەکی گیانابازییان ئەنجامدا. کردەوەی گیانبازانەی ئەم هەڤاڵانە ئاستی تێکۆشانی گەیاندە لوتکە. ئەم چالاکییە بەرزترین لوتکەیە و لە سەرووی ئەوەوە هیچی تر نییە. ئەگەر ئەم گۆشەگیرییە بەم جۆرە بەردەوام بێت و هەلومەرجی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر نەکرێت، چالاکیی هاوشێوە ئەنجام دەدرێنەوە. دۆستانی گەلەکەمان ڕۆڵێکی ستراتیژی و گرنگیان لەم هەڵمەتەدا گێڕا. هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگا، ژنان، گەنجان، خوێندکاران، هونەرمەندان، براوەکانی خەڵاتی نۆبڵ، ڕۆشنبیران، سەندیکاکانی کرێکاران و هتد. هێز و ڕەنگیان بە هەڵمەتەکە بەخشی و زیاتر دەوڵەمەندیان کرد. لە ئەنجامی ئەو چالاکییانەدا، لە ٢٣ی تشرینی یەکەمدا دیدارێک لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ سازکرا. ئەم دیدارە لە ئاکامی ئەم خەبات و بەرخۆدان و هەوڵ و ماندووبوونی هاوبەشەوە هاتەئاراوە.
ئاکەپە-مەهەپە بیرۆکەی شتی نەبوو وەک ئەوەی شتێک لەئارادابێت وێنا دەکات
لە دیدارەکەی لەگەڵ عومەر ئۆجالاندا رێبەر ئاپۆ وتی، "گۆشەگیری بەردەوامە". لەسەر ئەو بابەتە شرۆڤەی زۆرکرا. لە بەرنامەی پێشووشتاندا لەسەر ئەوە راوەستەمان کرد. لەو رۆژەوە تائێستا بە دڵنیاییەوە گۆشەگیری بەردەوامە. لەو رێگەیەشەوە هەندێک شرۆڤەش دەکرێن. هەم بزوتنەوەکەمان، هەمیش هەڤاڵانمان لەسەر ئەو بابەتە زۆر لێدوانیاندا. لەو رۆژەوە بە تایبەتی راگەیاندنی شەڕی تایبەت و لایەنگرانی دەسەڵات بەو جۆرە نیشانیاندا کە گوایە پرۆسەیەک هەیە. وەک ئەوەی بڵێن گۆشەگیری لەئارادا نییە، شەڕی مان و نەمان نییە، سیاسەتی قڕکردن لە کەسایەتی رێبەر ئاپۆدا لەسەر تەواوی گەلی کورد پەیڕەو دەکرێت، بەڵام وەک ئەوەی دیدار ئەنجام دەدەن نیشانی دەدەن. ئەوە بە دەستی باخچەلی هاوکاریی ئەوان لە دەسەڵات کە سیاسەتی قڕکردن بەڕێوەدەبات، ئەنجام دەدەن. هەڤاڵ جەمال لە بەرنامەیەکدا لەبارەی ئەو بابەتە هۆشدارییەکی گرنگیدا. بزوتنەوەکەمان لە راگەیەندراوەکانیدا زۆر جار سەرنجی بۆ سەر ئەو بابەتە راکێشا. بەو سیاسەتە دەیانەوێت چەمکی بێ بنەما ساز بکەن. شتێک کە بوونی نییە وەک ئەوە نیشان دەدەن کە هەیە. بۆ ئەوەی کات بۆ خۆیان بە دەستبهێنن.
بۆ ئەوەی ئاستی هەڵمەتەکە دابەزێنن. بۆ ئەوەی هەڵمەتەکە گەورەتر نەبێت، جیهانی نەبێت، لە کوردستاندا لای هەندێک کەس چاوەڕوانی ساز بکەن، لەو رووەوە لای هەندێک کەس سازیان کردووە، ئەو سیاسەتە پەیڕەو دەکەن. ئەمەش سیاسەتی قڕکردنی ئاکەپەیە. ئاکەپە سیاسەتێکی لەو شێوەیە جێبەجێ دەکات. پێشتر لە نێوان ساڵانی ٢٠٠٦ تا ٢٠١٥ زۆربەی قۆناغەکە بە ئاگربەست تێپەڕبوو. ئاگربەست و پڕۆسەی دانوستان زۆر بوو. هەموو ئەمانە لە یەک ناوەندەوە ئەنجام دراون. یەک هەنگاویان نەنا. هیچ گۆڕانکارییەک لە دەستووردا نەکرا. هیچ هەنگاوێکیان بۆ خزمەتی کورد و چارەسەری نەنا. تەنها بۆ پتەوکردنی دەسەڵاتی خۆیان ئەو کارانەیان کرد. دیدارێک لەگەڵ بنەماڵە ئەنجامدرا و تا ئێستاش هەمان سیاسەت بەردەوامە. بەڕاستی ساڵی ٢٠٢٥ ساڵێکی گرنگە. ئێمە بەو جۆرە دەیبینین. چارەکێکی سەدەی ٢١ تەواو بووە. ئێستا دیزاینکردنەوەی ناوچەکە خەریکە دەگاتە ئاستێک. ئێستا لەسەر ئەوەش راوەستە دەکەین. ڕێبەر ئاپۆ ٢٥ ساڵ لەمەوبەر لە ساڵی ٢٠٠٠ لە کاتی پیلانگێڕی ئاماژەی بە ساڵی ٢٠٢٥ کردبوو.
لە ساڵی داهاتوودا دەبێت ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەستەبەر بکرێت. ئەمەش بە تێکۆشانێکی هاوبەش و سەرتاسەری ئەنجام دەدرێت. ئەو تێکۆشانەی کە لە سەردەمی پیلانگێڕی نێونەتەوەییەوە دەستی پێکردووە و تا ئێستا بەتایبەتی ئەم هەڵمەتە نوێیانە، پێویستە بە شێوازی دەوڵەمەندتر درێژەیان پێبدرێت. با ئەمەش بڵێین ئەو کێشانەی کە لە تورکیا و ناوچەکەدا لەئارادان، هەر هەموویان پەیوەندییان چارەسەرنەکردنی کێشەی کوردەوە هەیە. چارەسەرکردنی کێشەی کورد بە مسۆگەرکردنی ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ دەستەبەر دەبێت. لەبەر ئەوە دەوڵەتی تورک چارەسەری ناوێت. دەوڵەتی تورک لە چارەسەر دەترسێت. ئەمە ڕاستییەکە. دەسەڵات زۆر باش ئەمە دەزانێت کە ئەگەر کێشەی کورد بە رێبازی دانوستان دیموکراتیک چارەسەر بکرێت و ڕێبەر ئاپۆ بە بەردەنگ دابنرێت، چیتر ناتوانێت لەگەندەڵی و رانت بەردەوام بێت. ناتوانن سیاسەتی خۆیان کە چەقەکەی لە سەر 'تیرۆریزەکردن و ڕەشکردنی بزووتنەوەی ئازادی' دانراوە، درێژە پێبدەن و پەیوەندییەکانیان لەسەر ئەمە دابڕێژن. لەناوخۆی تورکیا هەموو کێشە ئابووری، کۆمەڵایەتیەکان هەر هەموویان لەوەوە سەرچاوە دەگرن. لەبەر ئەوە نایەوێت چارەسەری بێتەکایەوە.
رێبەر ئاپۆ لە دیداەکەدا وتی، "ئەگەر دەرفەتم بۆ برەخسێندرێت ئەو هێز و توانایەم هەیە کە ئەو پرۆسەیە لە قۆناغی پێکدادانەوە بگوازمەوە بۆ قۆناغێکی سیاسی و یاسایی". ئەمە زۆر گرنگە. ئەوانیش ئەمە دەزانن. ئەوان بەدواداچوون بۆ رێبەر ئاپۆ دەکەن و خوێندنەوەیان لەسەری هەیە. دەزانن کە بەردەنگی ئەم کێشە دەتوانێت چارەسەری بکات. ئەوان لەو هێزەی رێبەر ئاپۆ دەترسن. لە فەلسەفەی گەلان دەترسن. لەبەر ئەوەشە گۆشەگیری توندتر دەکەنەوە. دەبێت ئێمە لە ساڵی ٢٠٢٥دا زیاتر تێکۆشان فراوانتر بکەین، بەرخودان گەورەتر بکەین، یەکڕیزیمان گەورەتر بکەین و یەکێتیمان بەهێزتر بکەین. ژن و گەنجان، زیاتر ژنانی گەنج پێشەنگایەتی ئەم هەڵمەتە بکەن. لەو بڕوایەداین، ئەو بناغەیەی دانراوە بەربەستەکانی تێپەڕاندووە. دەتوانێت ساڵی ٢٠٢٥ بۆ ئێمە بکاتە ساڵی ئازادیی جەستەیی رێبەر ئاپۆ. هیوامان ئەوەیە. تێکۆشانمان لەسەر ئەو بنەمایە بەردەوام دەبێت.
وەک ئێوەش باستان کرد، پێشبینی ولێکدانەوەکانی ساڵانی رابردووی رێبەر ئاپۆ ئەمڕۆ یەک لەدوای یەک دێنەدی. لەمرۆدا لە سەرتاسەری جیهان پرسی دیزاینکردنەوەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەئارادایە و نمونەی ئەوەش سوریایە. هەتەشە لە ماوەی ١٢ رۆژدا سوریای کۆنترۆڵ کرد. لەئێستادا مێتۆد و رێبازی حکومەتی نوێ نازانرێت، بەڵام هەموانیش دەزانن کە گرێدراوی هێڵی سونەیە. لە رۆژئاوا و سوریاش چەندین کولتور، باوەڕی و ناسنامەی جیاجیا هەیە. دەبێت ئەم سەردەمە چۆن شرۆڤە بکرێت؟ چونکە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر لەئێستاوە دەیەوێت لەگەڵ هەتەشە پەیوەندی باش سازبکات. ئەم دۆخە چ کاریگەرییەک دەکاتە سەر گەلانی سوریا و شۆڕشی رۆژئاوا؟
سەبارەت بە رژێمی بەعس دەمەوێت بڵێم؛ دواجار ئەسەد دیکتاتۆربوو، ٥٣ ساڵ هەمان رژێم و هەمان عەقڵیەت لەسەر حوکم بوو. هەڵبەت رووخانی ئەو رژێمە لەلایەن هەموو گەلان، بەتایبەتیش لەلایەن هەموو گەلانەوە وەک جەژنێک بینرا. لەبەر ئەوە گەلانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا و گەلانی سوریا لە قۆناغێکی گرنگدا تێکۆشان. بەتایبەتیش گەلانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا. گەلەکەمان هەڵوێستێکی زۆر شکۆمەندانەی نیشاندا. بەر لە هەموو شتێک سڵاو لەو بەرخودانەی گەلەکەمان دەکەم. باش دەزانین کە ئەو هێرشانەی ٢٧ی تشرینی دووەم دەستیان پێکرد، بۆ ئێمە پەیامێکی روون بوون. هەتەشە رووی کردە سوریا، بەڵام چەتەکانی سوپای نەتەوەیی سوریا ئەوانەی لە ساڵی ٢٠١١ەوە دەوڵەتی تورکیا پشتیوانیان دەکات، لە وڵاتانی جیاجیاوە هاتوون و لە راستیدا ئەندامی داعشن هێرشیان کردە سەر ناوچەکانی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا.
چوونەناوەوەی هەتەشە بۆ دیمەشق لەلایەن وڵاتانی وەک ئەمریکا، ئیسرائیل و بەریتانیاوە پلانی بۆدانرابوو. دەرد و مەراقی دەوڵەتی تورک جیاواز بوو. گەورەترین دەرد و مەراقی دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە کوردە. بەرامبەر بە کورد دوژمنایەتی دەکەن و لەبەر ئەوەش رۆژی دامەزراندنی پارتەکەمان یاخود ٢٧ی تشرینی دووەم دوای داگیرکردنی عەفرین و تلرەفعەت رووی چەتەکانی کردە شەهبا کە گەلەکەمان لەوێ گیرسابوونەوە. ئەو چەتانە بە شێوەیەکی دڕندانە هێرشیان کردە سەر گەل. گەلەکەمان جارێکی تر ناچاربوون کۆچ بکەنەوە. بۆ ئەوەی گەلەکەمان رووبەڕووی دژواری زیاتر و کۆمەڵکوژی نەبنەوە لەسایەی پلانی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری لەناوچە پارێزراوەکان نیشتەجێکران. سەرەڕای ئەوەش چەتەکان هێرشی دڕندانەیان ئەنجامدا، ئەوەش سەرلەنوێ رووی راستەقینەی چەتەکان و دەوڵەتی تورکی ئاشکرا کرد. هێرشەکان لە دژی باکور و رۆژهەڵاتی سوریا تائێستاش بەردەوامە. دەوڵەتی تورک لە چوارچێوەی دوو ستراتیژدا کارەکانی بەرێوەدەبات.
یەکەمیان ئەوەیە کە پشتیوانی لە هەتەشە بکات و لەو لاشەوە پشتیوانی لە چەتەکانی دیکەش دەکات. ئێستا لە سوریا حکومەتێکی کاتی هەیە، لەو بڕوایەدام تا مانگی ئادار حکومەتی نوێ دابمەزرێت. لەبەر ئەوە دەووڵەتی تورک هەوڵ دەدات حکومەتی نوێ بە گوێرەی خۆی دیزاین بکات. دەیانەوێت بەو جۆرەی خواستیانە حکومەتەکە دابڕێژنەوە. سوریا وەک ناوچەکانی خۆیان دەبینن و دەیانەووێت بە گوێرەی دڵ و ئارەزووی خۆیان بجوڵێنەوە. بەردەوام دەچنە سوریا. میت دەچێت. وەزیری دەرەوە یاخود شاندێک بەردەوام دەچێتە دیمەشق. بە رێگە و رێبازی جیاجیا کاریگەری دەخەنە سەر هەتەشە. دەیانەوێت عەلەویەکان، دروزیەکان، ئاسورییەکان، کوردەکان و عەرەبەکان کە لە ناو هەتەشەدا نین بخەنە لایەک و رێکخراوە سیخوڕەکانی سەر بە خۆیان لە سوریا جێگیر بکەن. واتە دەیەوێت دۆخێکی خراپتر لەوەی بەشار ئەسەد ساز بکات، لەئێستاوە ئامادەکاری بۆ ئەوە دەکات. عەقڵیەتی ئەردۆغانی دیکتاتۆر دەیەوێت دەسەڵاتدارییەکی وەک خۆی و گرێدراو بە خۆی دابمەزرێنێت.
گەر دەسەڵاتداری نوێ لە دیمەشق پلانەکانی دەوڵەتی تورک جێبەجێ بکەن، پرسەکان قوڵتر دەبنەوە
لە لایەکەوە ئەمە خواستێتی و لە لایەکی دیکەوە دەیەوێت لە ڕێگەی چەتەکانی NSA باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا داگیربکات و دەستکەوتەکانی شۆرش لەناوبەرێت. لە دوای شۆرشی ٢٠١١ەوە لە دژی سیستەمی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە ڕێگەی چەتەکانی NSAـەەوە کە لە ناوییاندا چەتەکانی وەک بەرەی ئەل نوسرە و داعشییان تێدایە هێرشی ئەنجام داوە. ئەم هێرشانە ماوەی ١٣ ساڵە بەردەوامە. وێڕای هەموو ئەمانەش گەلەکەمان ئیدارەی خۆبەڕێوەریی و دامەزراوەی خۆیان دامەزراندووە. ئەم ١٣ ساڵە گرێدراوە بە پارادایمی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژی و ئازدی ژنان بە بنەما دەگرێت و خۆیان بەڕێوەدەبەن. ئەم سیستەمە بووە جێ سەنجی هەموو جیهان. نەک بە تەنها سووریا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەموو جیهان ئەم سیستەمە بە گرنگ وەردەگرێت. ترسی دەوڵەتی تورک لە ئایدیایی بەڕێوەبەری خۆسەری دیموکراتیکە، لە سیستەمی نەتەوەی دیموکراتیکە. چونکی بە سیستەمی نەتەوەیی دیموکراتیک هەموو گەل دەتوانن بە زمان، کولتوور، باوەڕداری و جیاوازی خۆیانەوە بژیین.
دەوڵەتی تورک دەیەوێت ڕێگری لەم کارە بکات. هەر بۆیە بەبەردەوامی هێرش دەکاتە سەر تل ڕفعەت، شەهبا، منبج، پردی قەرەقۆزاق و بەنداوی تشرین. ئامانجی شکستپێهێنانی تەواوی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و بەتایبەتی ئیدارەی خۆسەرە. لەم سیستەمە دەترسێت. دیمەشقیش دەبێ ئەمە ببینێت. حکومەتی نوێی دیمەشق چێژ لەم شتە وەردەگرێت، هەمووان سەردانییان دەکەن، بەڵام ئەگەر لە پراکتیکەکانی بەشار ئەسەد، ڕژێمی بەعس وانە وەرنەگرن و مۆدێلێکی دیموکراتیکی دروست نەکەن، تەمەنیان درێژ نابێت. چونکە چ لە عێراق و چ لە سووریا هۆکاری داڕمانی ڕژێمی بەعس عەقڵیەتی تاکخوازی بوو. ساڵانێک بەم شێوەیە دەسەڵاتیان بەدەستەوە بوو، بەڵام ئەمە بووە هۆکاری کۆتایپێهێنانیان.
لە ڕاستیدا ئەمە لە تورکیاشدا هەیە. دیکتاتۆرێتی ئەنقەرە زیاترە لە دیکتاتۆری دیمەشق. بەهۆی ئەمەوە تورکیا دەیەوێت مۆدێلەکەی لە بوارە جیاجیاکاندا جێبەجێ بکات بۆ ئەوەی گۆڕانکاری لە ئارادا نەبێت. بەڵام چارەسەری کێشەکان مۆدێلێکی دیموکراتیکییە. ئەگەر مۆدێلێکی دیموکراتیکی کە هەموو گەلان و بیروباوەڕ، کولتوورەکان لەخۆ بگرێت لە سووریا دابمەزرێت، ئەوا سوریا دەبێتە نمونەیەک بۆ هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. ئەگەر حکومەتی نوێی دیمەشق ئەمە نەکات و پلانەکانی دەوڵەتی تورکیا جێبەجێ بکات، دیمەشق نامێنێت و قەیران و کێشەکانی سوریاش کۆتایی نایەت.
سیستەمی ڕۆژئاوا کە لەسەر فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ دامەزراوە، بۆ جیهانی سەلماند گەر ژن ئازد بێت ئەوا کۆمەڵگەش ئازاد دەبێت، بۆیە گەلی ڕۆژئاوا بە پیرۆز دەبینن و دەیکەن بە نموونەی خۆیان. بەڵام دەوڵەتی تورک بە هەموو شێوەیەک لە هێرش کردنە سەر ئەم سیستەمەیە و بەم دووایانەش دوو هاوڕێی ڕۆژنامەوانمان کرانە ئامانج. لە پێش ئەم هێرشانە چ جۆرە خۆپاراستنێک پێویستە، بە تایبەت بۆ ژنان؟
شۆڕشی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بە شۆڕشی ژنان وەسف دەکرێت و هەروایشە. شۆڕشی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و سیستەمەکەی لە ئەستێرەیەک دەچێت لە ئاسماندا، ئەوەندە مانادارە. بەم بۆنەویەوە سڵاو لە بەرخۆدانی هەموو ژنان دەکەم. کاتێک هێرشەکان بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستیپێکرد، شەڕڤانانی یەپەژە بەرخۆدانێکی گەورەیان لە تل ڕەفعەت، لەسەر هێڵی حەلەب بەڕیوەبرد، بەشێکیان دەستگیرکران و چەندانیشییان شەهیدکران. چەتە بێ ئەخلاقییەکی گەورەیان ئەنجامدا و شەڕڤانانیان ئەشکەنجەدا. ئەمەش ئەوە دەردەخات کە چەتەکان چەندە لە شۆڕش دەترسان. زۆر گرنگ و بەنرخە کە ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا سەرهەڵدەن و ئەو سیستەمە بپارێزن کە دروستیان کردووە. بەم بۆنەیەوە سڵاو لە هەموویان دەکەم. بە ڕێزداریی و پێزانینەوە یادی ئەندامانی ئەنجومەنی ژنانی زەنوبیا، ٣ ئەندامی ئەنجومەنی ژنی منبج دەکەمەوە، کە لە لایەن چەتەکانەوە بە دڕندانەترین شێوەیە شەهید کران.
هەر خۆی NSA لە چەتەکانی داعش پێکهاتووە، هەموویان کۆدەکرێنەوە. بۆیە ئێستا ئامانجی سەرەکییان شکستپێهێنانی شۆڕشی ژنانە، کوشتنی ژنان، دەستدرێژیکردنە سەر ژنان و یارییان بە بەهاکانی ژن و مرۆڤایەتی کردووە. هەر لەبەر ئەم هۆکارەش ژنان بەرگریان لە خۆیان کرد و دەستکەوتەکانی ئێستایان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا پەرەپێدا. باشە، ئەمە چۆن دەبێت لە قۆناغەکانی داهاتوودا؟ پەرەپێدانی دەستکەوتەکان دەبێت ببێتە موڵكی هەموو سووریا. بۆ نمونە بەیاننامەیەکیان بڵاوکردۆتەوە، ئێستا ڕێپێوان، گردبوونەوە، لێدوان بۆ هەموو جیهان دەدەن، ئەمانە گرنگن و پێویستە لە هەموو سوریادا بڵاوبکرێنەوە. بۆ نموونە ئەنجومەنی ژنانی سووریا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و ئەم بەیاننامەیە زۆر گرنگ بوو. ئێستا کاتی ئەوەیە کە ئەنجومەنی ژنانی سووریا هەنگاو بنێت و کار بکات. پێویستە سووریا چۆن بێت و چ جۆرە دەستورێک بنووسرێت و جێگەی ژنان لە دەستووردا چۆنبێت، هەموو ئەمانە لە ئێستا شتی گرنگ و بنەڕەتیین.
بۆیە دەبێت لە هەموو لایەکەوە چالاکی دیبلۆماسی و سیاسی بۆ سوریایەکی دیموکراتیکی ئەنجام بدرێت. ئەوەندەی لە میدیاکانەوە دەبینین هەوڵی گرنگ لەم بابەتەدا هەیە. ئێمە وەک بزووتنەوەی ژنان هێز لەم خەباتە گەورەیە وەردەگرین و تا کۆتایی پشتیوانی دەکەین. چونکە زۆربەی ژنان لەم شەڕەدا دەکوژرێن. وەک بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی ژنان، هەڵوێستی ئێمە لەدژی ئەم عەقڵیەتە لە هەر کوێیەک بێت ڕوون و ئاشکرایە. لەم ڕووەوە ئەو تێکۆشانەی بەڕیوەدەبرێت زۆر گرنگە. خاڵێکی گرنگی دیکە خۆپاراستنی ژنانە. یەپەژە هێزێکی پاراستنە، لە ڕێکخستنی ناوخۆیدا پاراستنی ژن هەیە، خۆپاراستن هەیە، پێویستە هەموو ژنان بتوانن لە شەڕی گەلی شۆڕشگێڕیدا بەرگری لە خۆیان بکەن. نەک تەنها لە ڕۆژئاوا یان باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، پێویستە هەموو ژنان بتوانن مافی ژیان و خۆپاراستن لە هەموو سوریادا بەکاربهێنن و هۆشیاری و ڕێکخستن و پەروەردە لەسەر ئەم بنەمایە ئەنجام بدرێت. نابێت یەک ژنی ناڕێکخراو هەبێت. ئێستا کاتەکە هی ئەمەیە. چونکە ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر لە مەترسیدان. پێویستە لە بەرانبەر مەترسییەکاندا پەرە بە خۆپاراستن بدەن.
هەوڵدەدەن لە ڕۆژئاوا پرۆسەیەک دەستپێبکەن کە کوردی ئازاد نەگرێتەوە
پرسێکی گرنگی دیکە بریتییە لە دامەزراندنی یەکێتی لە ڕۆژئاوا و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا. دەبیت ژنان لە هەموو بوارێکدا بە تێکۆشانی خۆیان پێشەنگایەتی ئەم کارە بکەن. پێویستە یەکڕیزی لە نێوان کورددا هەبێت. بۆ نموونە ئێمە لە چاپەمەنییەوە بەدواداچوونی دەکەین؛ سەبارەت بە یەکڕیزی کورد، لێدوانی فەرماندەی قەسەدە هەیە، ڕاگەیاندراوی ئیدارەی خۆسەر هەیە، چەندین بزوتنەوە، دۆستانی گەلی کورد، زانایانی ئایینی لێدوان دەدەن کە پێویستە کورد یەکگرتوو بێت، بەڵام هەندێک کەس خۆیان لەم لێدوانانە کەڕ دەکەن و نایانەوێت یەکگرتووبن. بە تایبەت هەندێک کەس کە لە ڕابردوودا لە ناو ئۆپۆزسیۆندا بوون لەگەڵ یەکڕیزی نین. کورد ١٠٢ ساڵ لەمەوبەر یەکییان نەگرت و بە شێوەیەکی ڕێکخراو نەچوونە نێو پەیمانی لۆزانەوە، فریودران و تا ئەمڕۆش بەو ڕێکەوتنە لە چوارچیوە دراون. ئێستا لە دیمەشق هەوڵ دەدەن هەمان کار بکەن. دیسان لە سەدەی بیست و یەکدا ئامانجیان ئەوەیە کە بەبێ یەکڕیزی کورد لە ڕۆژائا ڕێککەوتن بکەن.
دەیانەوێت دەست بە پرۆسەیەک بکەن کە کوردی ئازاد نەگرێتەوە. بۆ نموونە ژنان دەتوانن دژایەتی ئەمە بکەن، بە بۆچوون و ڕەخنەکانی خۆیان دژایەتی بکەن و قبوڵکردنی ڕەت بکەنەوە. ئەم هۆشمەندی و دەسەڵاتەیان هەیە. ژنان دەتوانن بە یەکگرتوویی خۆیان پێشەنگایەتی بکەن. بۆ نموونە ژن لە ژیاندا یەکگرتووبن. ژنان لە هەموو پارچەکانی کوردستان و دەرەوەی وڵات یەکگرتووبن. ئەمە گرنگە. هەروەها پەیوەندییان لەگەڵ ژنانی نەتەوەکانی دیکە هەیە و لە سووریادا لەگەڵ ژنانی عەرەب، ئاشووری، دورزی و عەلوییدا یەکگرتووبن. بۆیە دەبێت ژنان لەم قۆناغەدا زۆرتر و کاریگەرتر ئەرکی پێشەنگایەتیانەی لە یەکێتی نەتەوەیی جێبەجێ بکات.
هەم ئەنجومەنی ژنانی سووریا، هەم هێزە پاراستنەکانی وەک کۆنگرە ستار و یەپەژە دەستەکەوتێکی گەورەن. تا ئەو جێگایەی ئێمە بەدواداچوون لە هەوڵەکانیان دەکەین، پێویستە ئەوان زیاتر گەشە بکەن. ڕەنگە شەهیدبوون هەبێت، خەبات قورس بێت، هێرشەکان بەردەوام بن، بەڵام گەلەکەمان فێری ئەوە بووە کە بەبێ ئەوەی قوربانییدان ئیمکانی ئازادی بوونی نییە. دایکان لە بەرخۆدانی عەفریندا ئەمەیان گوت؛ دەتەوانین بە برسێتی بمێنیینەوە، بەڵام ناتوانین بێ وڵات بین، ناتوانین بەبێ ئازادی بژیین. ژن ناتوانێت بەبێ ئازادی بژیت و نابێت هەرگیز ئازادی خۆی ڕادەستی کەسێکی دیکە بکات. ئەمەش بە بەهێزکردنی یەکڕیزی و دەستکەوتەکان دێتە ئاراوە.
گۆڕەپانی گەریلا مۆری خۆی لە ساڵی ڕابردوو دا، گەریلاکانی یەژا ستار لە هەموو گۆڕەپانێکدا گورزی گەورەیان دا لە دەوڵەتی تورکی داگیرکەر. تێکۆشانی ساڵی ٢٠٢٤ی گەریلا چۆن هەڵدەسەنگێنیت؟
بەم بۆنەیەوە سڵاو خۆشەویستی خۆم ئاڕاستەی گەریلاکانی ئازادی کودستان دەکەم. لە ساڵی ٢٠٢٤دا دەڵەتی تورک گوتی لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا کلیلەکە دادەخەم. یانی مەبەسییان تەسفییەکردنی گەریلا بوو. بەرخۆدانەکانی گەریلا لە هەموو گۆڕەپانەکانی باکووری و کوردستان و گۆرەپانەکانی گەریلا ئەم خواستەی دەوڵەتی شکست پێهێنا. هەڤاڵمان بە بەرخۆدانێکی مەزنەوە گەیشت بە شەهادەت. بەم بۆنەیەوە جارێکی دیکە شەهیدانی ساڵی ٢٠٢٤ یاد دەکەمەوە و لە ئاست تێکۆشانییاندا بەژنمان دادەنەوێنیینەوە. گەریلاکانی ئازادی کوردسان لە بەرانبەر دووژمندا پێگەکانی خۆیان پاراست و لە زۆربەی گۆڕەپانەکانییاندا هەنگاوێک نەکشانەوە.
لە ماوەی ٤ ساڵی ڕابردوودا هێرشی بەردەوام لە دژی گەریلا لە ئارادا بووە، بەڵام گەریلاکان لە ڕۆژئاوای زاپەوە تا مەتینا، شاخی بەهار، شاخی جودی بە گشتی لەم هەرێمانە بەرخۆدانی گەورە نیشان دەدەن. بەهۆی ئەمەوە گەریلا نمایشێکی پسپۆرەیان کرد. شێوازی دەوڵەمەند و نوێی بەکارهێنا. لە نەورۆزی ٢٠٢٤ مژدەی بە گەلی کورد دا. گەریلا ڕێوشوێنەکانی خۆی لە دژی هێرشە ئاسمانییەکانی دوژمن پەرەپێدا، بەتایبەتی فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکان دەخرانە خوارەوە. دوژمن چەندین جار گورزی خوارد. گەریلا هەرێم و پێگەکانیان پاراست و هەمیش زیادییان کرد، لە هەموو گۆڕەپانەکاندا درێژەیان بە تێکۆشانیان دا. لە ساڵی ٢٠٢٤دا بەرزترین ئاستی چالاکیی، چالاکییەکەی توساش بوو. ئەم چالاکییە دەریخست کە ئیرادە و هێزی گەریلا چەندە گەورەیە.
لە کەسێتی هاوڕێ ئاسیا و هاوڕێ ڕۆژگەردا دەرکەوت کە گەریلا بە فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ خۆی پەروەردە دەکات،دەتوانێت چی بکات. ئەم هاوڕێیانە لە نامەکانیاندا ڕوانگەی ساڵی داهاتوویان خستووەتە ڕوو. ئەوان نیشانیان دا کە گەریلا چۆن دەتوانێت گەریلایەتی بکات، چۆن دەتوانن خۆیان ڕێکبخەن، چۆن خۆیان لەگەڵ ئامانجەکەیدا یەکانگیربکات، چۆن چالاکییەکە بە شێوازی ئاپۆەری بەڕێوەدەچێت و چۆن دەرنجامێکی دەبێت. نامەکەیان هەم دۆکترینی شەڕە و هەم مانیفێستی ژیانی ئازادە. پێویستە گەریلاکانی ئازادی لە هەموو بوارێکدا ئەم پرەنسیپە وەربگرن. ئەوەیان نیشاندا گەریلای ئاپۆی چۆن دەتوانن ئامانجی خۆیان ببین. ئەوانەی ڕێگاکەیان بە دروستی دەدۆزنەوە دەتوانن ئەنجام دەستخەن. لەو باوەڕداین بەو پێرفۆرمانسەی بەدەستییان هێناوە لە ساڵێ ٢٠٢٥دا بۆ هەڵمەتی ئازادی جەستەی ڕێبەر ئاپۆ، لە پاراستنی بەهاکانی شۆڕشگێڕی و چارەسەری پرسەکانی کورددا دەریدەخەن و ئامانجی سەرکەوتن بەهێزتر دەکەن. لەم ڕەهەندەوە ڕۆڵی ستراتیژی گەریلا بەردەوامە و لە ئارادایە.
پەیامی کۆتاییت چییە؟ پێویستە خەباتێکی چۆن بەڕێوەببرێت بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ و بۆ ستاتۆ وەرگرتنی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا؟ پەیامی کۆتاییت بۆ تێکۆشانی ژن، گەنجان، هێزە ئازادیخوازەکان چییە؟
لە دژی گەلەکەمان هێرشە قڕکارییەکان بەردەوامی هەیە. هەروەها لە دژی ڕێبەر ئاپۆ گۆشەگیری سەخت بەردەوامە. هەرێمەکە سەرلەنوێ دیزاین دەکرێتەوە. لەم ڕووەوە چەندە مەترسی هەبێت، ئەوەندەش دەرفەت لە پێش گەلی کورددایە. گەلی کورد وەک سەدەکانی پێشوو نییە. راستە مەترسییەکانی سەدەی ڕابردوو لە ئارادایە، مەترسییەکی لە جۆرە لە ئارادایە. دوژمن هێشتا بە عەقڵیەتی سەد ساڵ لەمەوبەر کاردەکات، بەڵام شتێک هەیە کە حیسابی بۆ نەکردووە. کوردان، کوردێکی سەد ساڵ لەمەوبەر نییە. تەڤگەری ئازادیی بە پێشەنگایەتی ڕێبەر ئاپۆ، لەگەڵ ژنان و کوردستان کوردستان، گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئاستێکی زۆر گرنگی ئەو تێکۆشانەی دەرخست کە لەسەر هێڵی نەتەوەی دێموکرات ڕوویدا. بەم مانایە یەکگرتوویی گەلی کورد و گەلی عەرەب ستراتیژییە و تەنیا بۆ ئەمڕۆ نییە. ڕێبەر ئاپۆ ٢٠ ساڵ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست شەڕی کرد و کاری گەورەی کرد. لەو تێکۆشانەی کە لە دیمەشق و لوبنان کردی، ئیرادەیەکی گەورەی بۆ گەلی سووریا ئیرادەکەی مەزنی دەرخست
بۆیە لە پلەی یەکەمدا گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، هەموو گەلی کوردستان، پارتە سیاسییەکان، حیزبە کوردستانییەکان، حیزبەکانی ڕۆژئاوا پێویستە خۆیان نەخەڵەتێنن و شوێن بەرژەوەندی بچووک نەکەون. پێویستە بەرژەوەندی نەتەوەیی و ئازادی وەک بنەما وەربگیرێت. پێویستە زۆر بە باشی ئەم دەرفەتە بەکاربهێنیت. ئەم ئەرکە دەکەوێتە سەر هەموو کەسێک. ئەگەر بەم شێوەیە مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت، من پێموایە مەترسییەکە چەندە گەورە بێت، ئیرادە و حەقیقەتی گەلی کورد لە هەموو مەترسییەکان گەورەترە. کورد دەتوانێت هەموو ئەو هێرش و هەڕەشە و مەترسیانە تێکبشکێنێت و یەکگرتوویی نەتەوەیی بەدەست بهێنێت. دەتوانن بە ئیرادەیەکی هاوبەش لە هەموو باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا بەشداری پرۆسەی دیموکراتیزەکردنی سوریا بکەن. بەم شێوەیە دەتوانن یەکڕیزیی کورد لە پارچەکانی دیکەی کوردستان پتەوتر بکەن. مەترسی گەورە لەسەر دەستکەوتەکان هەیە، بەڵام ساڵی ٢٠٢٥ دەتوانێت ساڵی دەستکەوتی گەورە بێت. ئەمە بانگەوازی ئێمەیە بۆ هەموو ژنان، گەنجان، گەل و دۆستانیان و دامەزراوەکان، حزب و ڕێکخراوەکان؛ هۆکاری ڕێکنەکەوتن هەرچییەک بێت دەتوانرێت بخرێتە لایەک. بەم شێوەیە پێویستە هەمووان بە شێوەیەکی دروست بەشداری پرۆسەکە بکەن و ڕۆڵی خۆیان بگێڕن. پیرۆزبایی ساڵی ٢٠٢٥ لە مەسیحییەکان، گەلەکەمان، دۆستەکانمان و هەموو گەلان دەکەم.