ئیشکگری دادپەروەری وان: خانەوادەکان چالاکی دانیشتنیان ئەنجامدا

خانەوادەی زیندانیان لەبەردەم دادگای وان لە چوارچێوەی ئیشکگری دادپەروەریدا، لەلایەن پۆلیسی تورکەوە رێگریان لێکرا و دواتر چالاکی دانیشتنیان ئەنجامدا.

ئیشکگری دادپەروەری کە لەلایەن خانەوادەی زیندانین بۆ ئازادی زیندانیانی نەخۆش و ئەو زیندانیانەی سزاکەیان تەواو بووە، بەڵام ئازاد ناکرێن، لە وان بەردەوامە. نوێنەرانی رێکخستنی وانی پارتی دیموکراتی هەرێمەکان (دەبەپە) پشتگیری لە چالاکیەکەی بەردەم دادگای وان کرد.

خانەوادەکان کە ویستیان لەبەردەم دادگا راگەیەنراوێک بخوێننەوە، لەلایەن پۆلیسەوە رێگریان لێکرا. دوای ماوەیەکی زۆر خانەوادەکان دەستیان بە چالاکی دانیشتن لەبەرانبەر دادگا کرد.

ف.ق