لە ٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ەوە کە رێککەوتنی هەولێر و بەغدا لەسەر شەنگال ئیمزاکرا کی گوێ بە ئیرادەی خەڵکی شەنگال نەدرا، خەڵکی شەنگال دەستیان بە چالاکی ناڕەزایی کرد. خەڵکی شەنگال کە رێککەوتنەکە وەک لەناوبردنی بەهاو و دەزگاکانی شەنگال بەناودەکەن، ٥٩ رۆژە لەبەردەم ئاسایشی ئێزیدخان، چادران داناوە و خاوەنداری لە ئاسایشی دەکەن.
چالاکیەکە بە دروشمی 'ئێمە هەموومان ئاسایشین' دەستیپێکرد و رۆژنانە بە بەشداریکردن خەڵکی گوند و شاروچکەکانی شەنگال بەردەوامە. دوایین جاریش خەڵکی داهۆلێ و بۆرکێ بەشداریان لە چالاکیەکە کرد.
تەورێ خەلەفی چالاکوان بۆ ژن نیوز قسەی کرد و وتی، "پێویستە حکومەتی عێراق دان بە ئاسایشەکەماندا بنێت. ٧ ساڵە ڕۆڵەکانمان دەمانپارێزن. ئێمە لێرە بەرخۆدان دەکەین و خاوەنداری لە ئاسایشەکەمان دەکەین."
گوڵستان خدر وتی، "کۆمەڵگای ئێزدی، وەک بەرلە فەرمانەکە نییە، خۆی ناسیوە و رێکخستنی هەیە. پێویستە خەڵکی ئێزدی لەناو بەرخۆداندا بێت."
ف.ق