ئەیتیم سەن: کێشەی نەبوونی پەروەردەی زمانی زکماکی دەبێتە هۆکاری دابڕان لە پەروەردە

لقی ئامەدی ئەتین سەن رایگەیاند کە کێشەی نەبوونی پەروەردەی زمانی زکماکی کاریگەریەکی زۆر لەسەر پەروەردە دروست دەکات.

لقی ئامەدی سەندیکای ڕەنجدەرانی زانستی و پەروەردەیی (ئەیتم سەن) لە کۆنفڕانسێکی ڕۆژنامەنووسیدا، راپۆرتی ساڵانەی خۆی لەبارەی پەروەردە و فێرکرردن ئاشکرا کرد.

کۆنفڕانسی ڕۆژنامەنووسی لە باڵەخانەی لقی ژمارەی ١ی ئەتم سەن ئەنجامدرا و هاتیجە ئەفە سکرتێری پەروەردەیی لقی ژمارە ١ی ئەیتم سەن قسەی کرد. هاتیجە ئەفە بەبیریهێنایەوە کە لە سەردەمی ڤایرۆسی کۆرۆنادا زۆر خەباتکاری پەروەردەیی بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.

ئەفە ئاماژەی بەوەکرد لە هەموو ئامەد نزیکەی ٢٠٠ هەزار کەس و لە باکوری کوردستان و تورکیا، ٦ ملیۆن خوێندکار لە پەروەردە دوور کەوتونەتەوە.

لە راپۆرتەکەدا ئەوەخرایەڕوو، ساڵی ٢٠٢٠ لە ئامەد. ٩٤٣هەزار خوێندکار هەبوون، بەڵام لە ئێستادا ١٩٥ هەزار خوێنکار لە پەروەردە بێبەش بوون.

لە راپۆرتەکەدا باسی کیشەی پەروەردە بە زمانی زکماکی کرا و وتی، "بە تایبەتی پەروەردە لە دوورەوە بە زمانێک لە ناو خانەوادەدا قسەی پێناکرێت، بۆ ژیان ناشێت. ئەم قۆناغەی بووە هۆکاری ئەوەی کە لە پرۆسەی پەروەردە دوور بکەونەوە. بەداخەوە وەزارەتی پەروەردەی نەتەوەیی نەیتوانیوە دۆخەکە کۆنتڕۆڵ بکات."