نووسەر و سیاسەتمەداری کورد ئەیوب بارزانی لە میدیا هابەردا ولامی رۆژنامەنووس فەهیم ئیشقی دایە و رایگەیاند کە قەیرانەکان بەهۆی بەڕێوەبەری باشوری کوردستان روویانداوە و لەنێو کۆمەڵگەدا بوونەتە هۆکاری نائارامی و نیگەرانیەکی گەورە. بارزانی بەم شێوەیە باسی لە دۆخی باشوری کوردستان کرد: "مووچە نادرێت، مووچە یان درەنگ یان کەم دەدەن. کێشەی مووچەی کارمەندا، کێشەیەکی جددیە. بەهۆی هەژاریەوە، گەل لەنێو زەحمەتیەکی گەورەدایە. هەژاری کێشەیەکی گەورەیە. هەموو قورسایەک لەسەر ئەوانە. چینی دەوڵەمەندیش هەر دەوڵەمەند دەبێت. دۆخەکە هیچ کاریگەری لەسەر دەوڵەمەندەکان نییە."
هێز و کاریگەری سوپای تورک لە باشور زیاد دەبێت
ئەیوب بارزانی راشیگەیاند کە یەکێک لە هۆکارەکانی نائارامی و نارەحەتی کۆمەڵگە زیادبوونی کاریگەری دەوڵەتی تورکە لە باشوری کوردستان و وتی، " ئێوە دەبینن، ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکانی تورک زیادیان کردووە. پێشڕەوی دەکەن. گوند چیا و زۆر دەڤەر بۆردومان دەکەن، دەوڵەتی تورک لە زۆر دەڤەر نەیدەتوانی پێشڕەوی بکات، بەڵام ئێستا پێشڕەوی دەکات. هەبوون و کاریگەری سەربازانی تورک لە باشوری کوردستان روولەزیادبوونە."
ئەیوب بارزانی راشیگەیاند کە گەندەڵی خانەوادەی بارزان لەنێو گەلدا باس دەکرێت و وتی، " بە تایبەتی ڕۆڵی بەرپرسە باڵاکان لە گەندەڵیدا دیارە. زیادبوونی حسابی بانکیان، کڕینی ماڵی نوێ، قازانج لە رێگەی ناحەق، دەستبەسەرداگرتنی زەوی و زار، پارەکانیان لە ئەوروپا و شتی دیکە... واتە گەندەڵیەکی زۆر گەورە هەیە. لە هەموو جێگەیەک بڵاو بووەتەوە، لە هەموو شوێنێک باسی دەکرێت."
سیاسەتمەدار ئەیوب بارزانی ئاماژەی بە دۆخی ئەدهەم بارزانیشدا کە ویستی بە بۆنەی جەژنی قوربانەوە لە رۆژهەڵاتی کوردستانەوە بگەڕێتەوە باشوری کوردستان، بەڵام رێگەی پێنەدرا و رایگەیاند کە بەشێک لە خەڵکەکەش لە بەرانبەر ئەم قەیرانە عاجزن و لە بادینان دەستگیرکراون. بارزانی وتی، " ئەدهەمینش وەک زۆر کەس رەخنە گرت. دەتوانم بڵێم هەموو رەخنەکانی راست بووون. رەخنەی لە گەندەڵی گرت، هاتن و ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە باشور رەخنە کرد. هیچ کوردێکی خاوەن شکۆ و شەرەف لەم دۆخە رازی نییە. داگیرکەر دێتە وڵاتەکەت و تۆش پشتگیری دەکەی. بۆیەش ئەدهەم بارزانی هەڵوێستێکی توندی نیشاندا."
نابێت رەخنە لە ئاغا بگیرێت و قسەکانی رەتبکرێتەوە!
ئەیوب بارزانی ئاماژەی بە نیگەرانی بەڕێوەبەرانی باشور لە رەخنەکان کرد و وتی، " گوێ لە رەخنەکانی گەل ناگرن. لێرە راستیەک هەیە. یاساکانی دیوەزان جێبەجێ دەکەن. لە دیوەخان ئاغا بڕیار لەسەر هەموو شتێک دەدات. مافی کەس نییە کە بە ئاغا بڵێت، ئاغا هەڵەیە بوەستە. بە هیچ شێوەیەک ئەم مافە بە گەل نادرێت. کاتێک کەسێک لەنێو بەڕێوەبەریدا رەخنە دەگرێت، لێی قبوڵ ناکەن. بۆیەش بینیمان کە رێگریان لە ئەدهەم بارزانی کرد. ڕێبازی وەک دوورخستنەوەی مرۆب و بڕینی مووچەکانیان بۆ شکاندنی کەسایەتی مرۆڤەکانە."
راشیگەیاند، ئەدهەم بارزانی سەری بۆ شتێک دانەنەواند کە بڕوای پێ نییە، نیگەرانی خۆی بە شێوەیەکی ئاشکرا پیشاندا و باسی ئەو شتانە کرد کەبەسەر جەوهەر نامیق سیاسەتمەداری ناسراوی کورد هاتووە و وتی، " جەوهەر نامیق لە نێو پەدەکەدا کەسایەتیەکی ناسراو بوو. لە ساڵی ١٩٩٦دا ناڕەزایی پیشاندا کە سەرباززانی سەدان بە تۆپ و تانکەوە چوونە نێو هەولێر. بە سەرۆکایەتی پەدەکە وت، " ئەگەر ئەمە بکەن، من دەست لەکاردەکێشمەوە و لەنێو پارتەکە نامێنمەوە'. دواتر دەستی لەکارکێشایەوە. جەوهەر نامیق لەنێو پەدەکەدا نەما. مەبەستم ئەوەیە کە ئەم پارتە هیچ دەنگێکی ناڕازی قبوڵ ناکات. واتە نابێت قسەی ئاغا رەتبکرێتەوە."
تورک بووەتە ئاغای باشور
ئەیوب بارزانی لەبارەی پەیوەندیەکانی پەدەکە و دەوڵەتی تورک وتی، " لە پەیوەندی نێوان دەوڵەتی تورک و بەڕێوەبەری باشوردا، بە تایبەتی لە پەیوەندی لەگەڵ پەدەکەدام کۆنتڕۆڵەکە لە دەستی تورکدایە. بەڕێوەبەری پەدەکە لەم ئاستەدا نییە کە لە بەرانبەر تورک بڕیارێکی جیاواز بدات. ئەگەر تۆ نوێنەرایەتی گەلێک دەکەیت، بەرژەوەندی گەل دەپارێزیت، شکۆی گەل دەپارێزیت، نوێنەرایەتی نەتەوەیەک دەکەیت و رێز لە گەل دەگرێت، پێویستە لە بەرانبەر دەوڵەتی تورک خاوەن هەڵوێستێکی جددی بیت. من ناڵێم پێویستە دوژمنایەتی دەوڵەتی تورک بکەی، یان پەیوەندیەکان بچڕێنیت، ئەمە لەگەڵ خۆرادەستکردنەوە بە دەوڵەتی تورک، جیاوازی هەیە. واتە لەنێوان پەیوەندی لەگەڵ دەوڵەتێک و تەسلیمبوون جیاوازی هەیە. بەڵام لێرەدا تەسلیمبوون هەیە. پەدەکە تەسلیم بووە. تورک هەرچیەک دەڵێت، لە قسەکانی دەرناچێت. ئەمەش دۆخێکی مەترسیدارە و ئاشکرایە. بۆ نمونە باسی کۆنتڕۆڵکردنی فڕۆکەخانەکانی باشور بکەین. فڕۆکەخانەی سلێمانی و هەولێر هەیە. هاتوچۆ لەو دوو فڕۆکەخانەیە لە کۆنتڕۆڵی تورکیادایە. هەروەها گرێبەستەکانی نەوتی کۆنتڕۆڵ کردووە. واتە لەسەر دەرهینانی نەوت، بەکارهێنانی نەوت، فرۆشتنی، بە کورتی کۆنتڕۆڵی هەموو نەوت و غازی کردووە. هەروەها بڕیار لەسەر نرخەکەشی دەدات. واتە کاریگەری تەواوی دەوڵەتی تورکیا لەسەر ئابوری باشور هەیە. لە بەرانبەر ئەوەش هەڵوێستی دژبەر پیشان نادەن. بە تەنها بە گەلەکەیان دەڵێن (نا). ناتوانن بە تورک بڵێن (نا). لەدژی گەلەکەیان زۆر ئازان. لە باشور ژمارەیەکی زۆری سەرباز تورک هەیە. هەموو شتێکیان بۆ دەکەن. وایان کردووە کە ناتوانن هیچ رێگریەک بکەن. سەربازەکان دێن و دەچن، فڕۆکەکان دێن و دەچن، سیخوڕەکان دێن و دەچن. بووەتە خاکێکی بێخاوەن. واتە تورک ئاغای باشورە. بەم شێوەیە دەوڵەتی تورک هیچ رێزێک لە باشور ناگریت. دەوڵەتێکی بەم شێوەیە؛ بۆ نمونە زۆر جار دەستوری بنەڕەتی تورکیا دەگۆڕن، بەڵام هیچ کاتێک باس لە کەلتور، زمان و مێژووی کورد نەکراوە. بۆ گەلی کورد هیچ هەنگاوێک نەنراوە. دوژمنایەتی کورد هێشتا بەردەوامە."
مێشکی شۆڤێنی تورک ئیرادەی باشوری کوردستانی خستووەتە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی
سیاسەتمەدار و نووسەر ئەیوب بارزانی رایگەیاند کە مێشکی شۆڤێنی تورک لە بەرانبەر کوردانی، باکور، رۆژئاوا و باشوری نەگۆڕاوە و ئیرادەی باشوری کوردستانی خستووەتە ژێر کۆنتڕۆڵی خۆی."
چارەسەری بە دیالۆگی ناوخۆیی دەبێت
ئەیوب بارزانی راشیگەیاند کە ناکۆکی نێوان پارتە کوردیەکان بە دیالۆهی ناوخۆیی چارەسەر دەکرێت، بەڵام ئەگەر لەژێر کاریگەری دەوڵەتی داگیرکەردا بێت، ناتوانێت بڕیاری سەربەخۆ بدات.
بارزانی باسی ئەوەشی کرد کە هەبوونی دەوڵەتی تورک لە کوردستان هیچ پەیوەندیەکی بە پەکەکەوە نییە و وتی، " ئەگەر بەڕێوەبەری هەرێمی بە تایبەتی پەدەکە هەڵوێستی هەبێت و بۆ ئارامی هەرێمەکە دیالۆگ لەگەڵ پەکەکە بکات، ئەنجامێکی باش بەدەست دەهێنێت. وەک پیشتر وتم، " لێرەدا کێشەکە ئەوەیە کە بەڕێوەبەری لە بڕیاری سیاسیدا ئازاد نییە. بۆیەش ناتوانرێت هاوپەیمانی ببەسترێت. بیانوو دروست دەکەن. دەوڵەتی تورک ئەم بانگەشەیە دەکات، قسەکانی دەولەتی تورک دووبارە دەکەن. بارزانی وتی، " هەموو کاتێک دەرفەت هەیە کە کورد کێشە ناوخۆییەکان چارەسەر بکەن. ئەگەر عەقڵیەتێکی باشیان هەبێت، ئەگەر بە شێوەیەکی سەردەمیانە بیر بکەنەوە و بێگۆمان ئەگەر ئازاد بن، چارەسەر دەبێت."
ف.ق