ئۆزدەمیر: لە ئیمراڵی ئەشکەنجەیەکی سیستماتیک بەڕێوەدەچێت

جێگری سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی ئامەد مەهدی ئۆزدەمیر رایگەیاند، کە گۆشەگیری رەها و زانیاری وەرنەگرتن لە ئیمراڵی ئەشکەنجەیەکی بەرفراوانی سیستماتیکە و دەستنیشانی کرد کە یاسا و پەیماننامەکان پشتگوێ خراون.

جێگری سەرۆکی سەندیکای پارێزەرانی ئامەد مەهدی ئۆزدەمیر رایگەیاند، کە ئەو گۆشەگیریە رەهایە لە ئیمراڵی سەپێندراوە و نە یاسایایی و نە مرۆڤایەتیە و وتی، کە دەبێت بە زووترین کات ئەو گۆشەگییریە کۆتایی پێبهێندرێت.

مەهدی ئۆزدەمیر لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فورات وتی، "ئەو دەزانرێت، سێ ساڵە لە زیندانی دورگەی ئیمراڵی رێگە نادرێت بەڕێز ئۆجالان و زیندانیانی دیکە چاویان بە بنەماڵە و پارێزەرانیان بکەوێت. هیچ پەیوەندییەکیان لەگەڵ جیهانی دەرەوە نەواوە. پێشتریش مامەڵەی بەو جۆرە ئەنجامدراوە و ئەمرۆش کردەوەکان بە شێوەی نایاسایی بەڕێوەدەچن".

کردەوەی نایاساییان کردووەتە شتێکی ئاسایی

پارێزەر ئۆزدەمیر مانگرتن لە خواردن لە زیندانەکانی تورکیای بە بیرهێنایەوە و وتی، "بۆ شکاندنی سیستمی گۆشەگیری لە دوورگەی ئیمراڵی و بۆ چارەسەریی دیموکراتیکی پرسی کورد، زیندانیان چالاکی مانگرتنی ماوەدیار و بە نۆرەیان دەستپێکردووە. دەخوازرێت کردەوە نایاساییەکان لە تورکیا ئاسایی بکەنەوە. دەبینین کە گۆشەگیری لە سەر مرۆڤەکان، لە سەر کۆمەڵگا و بە تایبەتی لەسەر ئەو هاووڵاتیانەی داوای دادپەروەری دەکەن، تێکشکانێکی جددی دروست دەکات. ئێمە وەک هەزار و ٣٣٠ پارێزەر بە مەبەستی دیدار لەگەڵ بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان و زیندانیانی دیکەی ئیمراڵی داواکاریمان پێشکەش کرد. پێشتریش پاڕێزەران بە مەبەستی ئەنجامدانی دیدار سەرلێدانیان کرد، بەڵام وەڵامیان نەدرایەوە. وەک هەزار و ٣٣٠ پارێزەر، ئێمە داواکاری خۆمان بۆ کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری لە زیندانی ئیمراڵی و هەڵگرتنی رێگرییەکان لە بەردەم دیداری پاڕێزەران دووبارە دەکەینەوە".

ئەشکەنجەی بەرفراوان و سیستماتیک

پارێزەر ئۆزدەمیر، داوا دەکات سیستمی سزادان لە تورکیا بە گوێرەی پەیماننامە نێونەتەوەییەکان و پێوەرەکانی زیندانەکان لە ئەوروپا کە تورکیاش پێوەی پەیوەستە مامەڵە بکات و بەم جۆرە بەردەوام بوو: "پێویستە هەلومەرجی گونجاو بۆ ئەوەی زیندانیان بتوانن لەگەڵ جیهانی دەرەوە پەیوەندییان هەبێت، بێنەئاراوە. ئەشکەنجەیەکی بەرفراوان و سیستماتیک بەڕێوەدەچێت. زیندانی دوورگەی ئیمراڵی، لە دەرەوەی سیستمی سزادانی تورکیا و یاسا ناوخۆییەکان، بە بێ ئەوەی سەر بە وەزارەتی داد بێت، لە ژێر کۆنتڕۆڵی سەرۆککۆماری تورکیادا بەڕێوەدەبرێت".

سزاکانی دیسپلین پاساون بۆ قووڵکردنەوەی گۆشەگیری

پارێزەر ئۆزدەمیر، سەرنجی راکێشا بۆ سەر قەدەغەی دیدار و سزاکانی دیسپلین و بەم جۆرە دوا: "ئەو سزایانەی دیسپلین هەر تەنیا لەلایەن دادوەرانی جێبەجێکردنی سزاوە دەرناچن، بەڵکوو رێگەس بە پارێزەران نادرێت کە تانە لە سزاکان بدەن. دەبینین کە گۆشەگیری لە رێگەی دادوەرانی جێبەجێکردنی سزا، داواکارانی گشتی کە بڕیاری هەڕەمەکی، نایاسایی دەدەن، وادەکەن کە گۆشەگیری بە شێوەی هەتا هەتایی بەڕێوەبچێت، گۆشەگیری قووڵتر بکرێتەوە. بۆ کۆتاییهێنان بە گۆشەگیری دەبێت بێ مەرج هەوڵ و تێکۆشانی یاسایی بخرێتەگەر.

هـ . ب