ڕەژاک: دەبێت سوپای عیراق لە مەخمور بکشێتەوە

رێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان (ڕەژاک) هێرشەکانی حکومەتی عێراق بۆ سەر کامپی مەخمور ئیدانە کرد و ڕایگەیاند، دەبێت هێزەکانی عێراق لە کامپی مەخمور بکشێنەوە.

سوپای عێراق لە ٢٠ی ئایاردا بە دەیان ئۆتۆمبێلی زرێپۆش، هێزی تایبەت و پۆلیس هەوڵیدا کامپی مەخمور تەلبەند بکات.

سوپای عێراق دەیەوێت کامپی مەخمور تەلبەند بکات، بەڵام گەلی مەخموور لە دژی ئەو داسەپاندنە بەرەنگاری دەکات. گەلی مەخموور لە بەرامبەر سوپای عێراق بەرخودان دەکات. کاتێک سوپای عێراق تەقەی لە گەل کرد، گەلیش بە بەرد لە سوپای عێراقیان دا و سوپای عێراق ناچار بە کشانەوە بوو، لە تەقەکانی سوپای عێراق دا گەنجێک بە ناوی ئەحمەد ئۆنەر بریندار بوو.

ڕەژاک لەبارەی تەلبەندکردن و هێرشەکانی دەوڵەتی عێراق لە دژی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی (مەخمور) ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هێرشەکان لەسەر داوای دەوڵەتی تورک ئەنجامدەدەرێن.

ڕەژاک ڕاشیگەیاند، "دەوڵەتی تورکی فاشیست و هاوکارەکانی ناتوانن ئیرادەی گەلی کامپی شەهید رۆستەم جودی تێکبشکێنن. لەبەر ئەوەش ئێستا ڕێبازی دژ بە مرۆڤایەتی لە دژیان تاقی دەکەنەوە. ئەو هێرشانە نیشانەی ڕووخان و تێکشاندنی هێزە داگیرکەرەکانە، چونکا گەلی کورد بە کولتوری بەرخودان و ئیرادەی ئازاد خۆی بونیاتناوە".

ڕەژاک ئەوەشی ڕاگەیاند، پشتیوانی گەلی مەخمورن و وتیشی، "ئێمە بە توندی ئەو هێرشانە ئیدانە دەکەین و دەمانەویت سوپای عێراق بکشێتەوە".

ژ.ت