ڕەژاک تیرۆرکردنی مامۆستا شەماڵی ئیدانە کرد

ڕیکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان (ڕەژاک) راگەیاندراوێکی بۆ ئیدانەکردنی تیرۆری سوهەیل خورشید ناسراو بە مامۆستا شەماڵ بڵاوکردەوە.

ڕیکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان (ڕەژاک) راگەیاندراوێکی بۆ ئیدانەکردنی تیرۆری سوهەیل خورشید ناسراو بە مامۆستا شەماڵ بڵاوکردەوە.

دەقی ڕاگەیاندراوەکەى ڕەژاک:

"بۆ ڕای گشتی

لە نیوەڕۆی ٢٨ ئاب ٢٠٢٢ دا زهنیەت و دەستی تیرۆری دوژمنانی ئازادی و نۆکەرەکانیان، سوهیل خورشید ناسراو بە مامۆستا شەماڵ  مێژووناس، جوگرافیاناس، شاعیر، تێکۆشەر و ئەندامی ئەنجومەنی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستانی پێکا. ئەو تیرۆرە نیشانی دەدات کە زهنیەتی فاشیستانەی دەوڵەتی تورک و نۆکەرانی ناوخۆیی چۆن لە ئاست بەرخودان و تێکٶشانی گەلەکەمان، بێچارەیە و ترسنۆکانە هێرش دەکات. مامۆستا شەماڵ نەک هەر مێژووناس و جوگرافیاناسێکی ئاسایی بوو، بەڵکو لە قوڵایی فەلسەفە و پارادایمی مۆدێرنیتەی دیموکراتیدا خۆی قاڵکردبۆوە، بۆئەوەش باش لێکۆڵینەوەی لەوە کردبوو کە جوگرافیا و مێژووی کفری و گەرمیان لانکەی کۆمەڵگەی سروشین و ڕۆحە ئازادیخوازییەکەی لە ڕۆژی ئەمڕۆدا لە سەر ڕیشەی خۆی سەوز دەبێتەوە. دوژمنان و نۆکەران باشیش دەزانن ئەو تیرۆر و ڕەشەکوژیانە ناتوانی ئیرادەی ئازادیخوازان بشکێنێت، نەخاسم خەڵکی گەرمیان کە شاهیدی ڕەشەکوژیەکانی ئەنفال بوون. ئەوەی مامۆستا شەماڵی بۆ ساتەوەختێکیش ناسیبێ دەزانی کە ڕۆحی و زهنی بە چ ئاستێکی بەرزی هەست و وشیاری وڵاتپارێزی تژە بوو. ئەو پێشەنگێکی بەئەمەکی ئەو هێلی تێکۆشان بوو. ئەو نیشانی دەدا کە بێباوەڕی، بێهیوایی، هەڵهاتن لە وڵات، خودنەفرەتی نەک هەر قەدەر نیە بەڵکو پێداگری لە تێکۆشان، بەرخودان و بونیادنانی ژیانێکی ئازاد، ڕێزدار و بەکەرامەت دەبێ ئامانجی هەریەک لە ئێمە بێ. مامۆستا شەماڵ لە کردار، بیرکردنەوە و گفتاری خۆی دا سەلماندی چەندە لایەنگری و پێکهێنەری ڕۆحی نەتەوەی دیموکراتی و پێکەوەژیانی گەلانە بۆ ئەوەش کردیانە ئامانج. دوژمنان هەمیشە هەوڵی ناکۆکی نێوان گەلان دەدەن، شەڕ تاو دەدەن و لەسەر ناکۆکی درێژە بە ژیانیان دەدەن بۆ  ئەوەش ئازادیخوازان دەکەنە ئامانج. ئێمە وەک ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان بەڵێن دەدەین کە پێکهێنەری خەونی و ئاواتەکانی مامۆستا شەماڵ بین کە گەیشتن بە ئازادی، دیموکراسی و دادوەرییە".

ژ.ت