ژمارە ٣٠ی گۆڤاری ژیلەمۆ بڵاوكرایەوە

ژمارەی ٣٠ی گۆڤاری ژیلەمۆ ئۆرگانی فەرمی کۆمەڵگەی جەوانانی رۆژهەڵاتی کوردستان (کەجەرە) و یەکێتی ژنانی جەوانی رۆژهەڵاتی کوردستان (یەژەجەرە) بڵاوکرایەوە.

ژمارەی سی هەم لەساڵی نۆهەم، مانگی سەرماوەز و بەفرانبار ١٤٠٢ی هەتاوی (کانونی یەکەم و دووەمی ٢٠٢٣)ی گۆڤاری ژیلەمۆ چاپ و بڵاوكرایەوە. ژیلەمۆ ئەم ژمارەی خۆی، پێشكەش بەرۆحی شەهیدی فەرماندار”ئاریەن ئارێ”كردووە.

گۆڤاری ژیلەمۆ، زمان حاڵی كۆمەڵگەی جەوانانی رۆژهەڵاتی كوردستان”كەجەرە” و یەکێتی ژنانی جەوانی رۆژهەڵاتی کوردستان”یەژەجەرە”یە و لەم ژمارەی خۆیدا، زۆرتر لەسەر بابەتەکانی مانگی سەرماوەز و رۆژی خوێندەکار و هیوای سەرکەوتن ، زەخت و ئەشکەنجە، هەروەها لە بەفرانبار دا راستی شەهیدان  و هەروەها بیرانینی شۆرشی ژن ژیان ئازادی و شەهیدانی پێشەنگ ئەم مانگە، یادی گەنجانی سەرهەڵدان، لە چوارچێوەی ڕوڵی گەنجان و ژنان بە بەرفراوان خراوەتە بەر باس" .

سه‌ردێڕی به‌شێك له‌بابه‌ته‌كانی ئه‌م ژماره‌یه‌ بریتین له‌ پەیامی کۆردیناسیۆنی کەجەڕە، شەهید هێمن هێڵی راستەقینەی ژیانە بۆ گەنجان، سەرکەوتن هیوامانە، زیندان و ئەشکەنجە، خوێندکار وەک شۆڕشگێڕ، تاوانی گوماناوی، ئاوازێک لە نێوان دیوارەکان (نامەیەک لە شەهید باهۆز)، بەرخودانی ژنان..

بۆ داگرتنی ئەم ژمارەیەی ژیلۆمۆ کرتە لێرە بکەن.

هـ . ب