ژمارەیەکی دیکەی شەنگالی ناوی خۆیان بۆ گەڕاندنەوە تۆمارکرد

لە چوارچێوەی گەڕاندنەوەی کۆچبەرە شەنگالییەکان بۆ گەڕانەوە بۆ شەنگال، لە کامپی خانکێی دهۆک ، زیاتر لە١٠٠ کۆچبەری دیکەی شەنگالی ناوی خۆیان تۆمارکردووە بۆ گەڕانەوە بۆ شەنگال.

گەڕانەوەی کۆچبەران

بە گوێرەی زانیارییەکان لە کامپی خانکێی دهۆک زیاتر لە ١٠٠ کۆچبەری شەنگالی ناوی خۆیان تۆمارکردووە بۆ گەڕانەوە بۆ شەنگال.

شەنگالییەکان سەردانی ئۆفیسی وەزارەتی کۆچ و کۆچەبەرانیان کرد لە شاری سێمێلی پارێزگای دهۆک و داوای ئەوەیان کرد کە لە زووترین کاتدا بگەڕێنەوە بۆ شەنگال.

یەكێک لەو کۆچبەرانە کە نەیویست ناوەکەی ئاشکرابیت، بە ئاژانسمانی ڕاگەیاند ماوەی ١٠ ڕۆژە هەموو بەڵگەکانیان بۆ گەڕاندنەوەیان بۆ شەنگال تۆمارکردووە و لە چاوەڕوانی ئەوەدان دەسەڵاتی باشووری کوردستان ڕێگەی گەڕانەوەیان بدات بۆ شەنگال.

شایەنی باسە تەنها لە ماوەی ئەم مانگەا زیاتر لە ٦٠٠ بنەماڵەی شەنگالی گەڕاونەتەوە بۆ جێگەی و ماڵی خۆیان لە شەنگال.

هەروەها دەگوترێت، کە چەندین جار لە لایەن دەسەڵاتداری باشووری کوردستانەوە هەڕەشەی ئەوە لە کۆچبەران کراوە، کە ناڕەزایەتی دەربڕن بەرامبەر بە بڕیاڕی گەڕاندنەوی کۆچبەرانی وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق.