ژنە پەرلەمانتارانی هەدەپە خاوەنداریان لە پەیمانی ئەستەنبوڵ کرد

ئایشە ئاجار باشاران وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی هەدەپە لەبەردەم بورجی کەچی ئامەد رایگەیاند، ئەوان خاوەنداری لە پەیمانی ئەستەنبوڵ و بەرخۆدانی ژنان دەکەن.

ژنە پەرلەمانتارانی هەدەپە بەبۆنەی ١٠مین ساڵیادی ئیمزاکردنی پەیمانی ئەستەنبوڵ، لە دەریێ چیێ شورای ئامەد، پانکارتێکیان هەڵواسی کە ناوی ژنە کوژراوەکانی لەسەر نوسراوە. دواتر لە سەر بورجەکە چوونە خوارەوە و لەبەردەم شورای ئامەد راگەیەنراوێکیان خوێندەوە. ئایشە ئاجار باشاران وتەبێژی ژنانی هەدەپە، مەراڵ دانش بەشتاش جێگری سەرۆکی فراکسیۆنی هەدەپە و سەمرا گوزەل، دێرسم داغ، رەمزیە توسون و نوران ئیمیر پەرلەمانتارانی هەدەپە بەشداریان لە کۆنفڕانسە رۆژنامەنووسیەکەدا کرد.

ئاجار باشاران قسەی کرد و رایگەیاند، ژنان قسەی کۆتاییان نەوتووە و پەیمان لە پراتیکدایە و وتی، "ئێمە دەست لە پەیمانی ئەستەنبوڵ هەڵناگرین. ئەم پرسە لەبیرناکرێت. پەیمانی ئەستەنبوڵ دەپارێزین. ئێمە ژیانی خۆمان دەپارێزین. ئێمە دوارۆژی خۆمان دەپارێزین. ئەمڕۆ چالاکیەکانمان لە ئامەد و ئەستەنبوڵ هەیە. سەرۆکی ئاکەپە ئەردۆغان ناتوانێت لەسەر ناوی ژنان قسە بکات و بریار بدات. ئێمەی ژن خۆمان بڕیارەکانمان دەدەین. تا ئەوەی ژنان بڕیارێک نەدەن، پرسەکە لە رۆژەڤدا دەبێت. هیچ کاتێک دەست لە پەیمانەکە و هەڵوێستەکانمان هەڵناگرین."

ف.ق