لە ٢٥ هەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی ١٥ ی شوبات، ژنان و گەنجانی عەرەبی شەنگال و دەسپێشخەریی گەنجانی عەرەبی شەنگال ڕێپێوانیان کرد.
ڕێپێوانەکە لە بازگەی گوندی خەڵەف بە درووشمی "ئێمەی گەنجانی عەرەب دەبینە بازنەیەک ئاگر لەدەوری ڕێبەر ئاپۆ" و "ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەین" دەستی پێکرد.
"وەک ژنانی عەرەب بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ تێدەکۆشین"
لەسەر ناوی مەجلیسی ژنانی عەرەب، فاتمە مستەفا ڕاگەیاندراوێکی خوێندەوە.
فاتمە تیشکی خستەسەر پیلانگێڕی و گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ڕایگەیاند ئەم پیلانگێڕییە دژی هەموو گەلانی ئازادیخواز پێکهات، گوتی: "ئێستە گەلانی بندەست لە تەواوی جیهان بە فیلری ڕێبەرێتی خۆیان ڕێک دەخەن و بەڕێوە دەبەن. سەروەختی پیلانگێڕیی سەر ڕێبەر ئاپۆ، لە کەسێتی ڕێبەرێتیدا، ئازادی ژن کرایە ئامانج کە لەڕێگەی فیکری ڕێببەرێتییەوە خۆیان لە کۆیلایەتی ڕزگار دەکرد"
فاتمە تیشکی خستەسەر هێرشی داعش بۆ سەر شەنگال و دووپاتی کردەوە، ئەردۆگان کە پشتگیری داعش دەکات بۆ ڕێگری لە ئازادی ژن و گەلان گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان توندتر دەکاتەوە، گوتی: "وەک ژنانی عەرەب خۆمان لەسەر فیکر و فەلسەفەی ڕێبەر ئاپۆ ڕێکخستووە، شەو و ڕۆژ پشتگیری ڕێبەرێتی دەکەین و بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ تێدەکۆشین".
"دەبینە بازنەیەک ئاگر لەدەوری ڕێبەرێتی"
لەسەر ناوی دەسپێشخەریی گەنجانی عەرەب حەسەن ئەسوەد ڕایگەیاند گرتنی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕۆژێکی ڕەش بوو بۆ گەلانی جیهان و بەتایبەت گەلی عەرەب، گوتی: "ئێمە بۆ ئازادی ڕێبەرێتی بە درووشمی "کەس ناتوانێت ڕۆژەکەمان تاریک بکات" هەردەم لەناو چالاکی دەبین و دەست لە تێکۆشان هەڵناگرین. بۆ شکاندنی گۆشەگیری وەک گەنجانی عەرەب دەبینە بازنەیەک ئاگر لەدەوری ڕێبەر ئاپۆ".
ڕێپێوانەکە بە درووشمی "بێ سەرۆک ژیان نابێ" کۆتایی هات.