ژنانی پرشنگی رۆژ بە بۆنەی ١٥ی تەباخەوە چالاکی ئەنجامدا
دەستپێشخەری ژنانی پرشنگی رۆژ بەبۆنەی ١٥ی تەباخەوە لە گەڤەڕ بانگەوازی زیادکردنی چالاکی کرد.
دەستپێشخەری ژنانی پرشنگی رۆژ بەبۆنەی ١٥ی تەباخەوە لە گەڤەڕ بانگەوازی زیادکردنی چالاکی کرد.
دەستپێشخەریەکە لەمبارەیەوە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، لە کەسایەتی فەرماندەی گەورە ماحسوم کۆرکمازدا هەنگاوی ١٥ی تەباخی ساڵی ١٩٨٤ ، شۆڕشێ ژیانەوە لە ڕێبەر ئاپۆهەموو فەرماندە و شەڕڤانان، گەلی کورد و قاڕەمانەکانی زیندان پیرۆز دەکەین و شەهیدان بەبیر دەهێنینەوە.
زانیاری لەسەر چالاکیەکان:
"٢٥ی تەمووز کاتژمێر ٠١:٠٠ – ٠٢:٠٠ شەو بە چەکی سووک و تەقەمەنی لەدوولاوە چالاکی لەبەرانبەر پۆلیسی داگیرکەر لە گەڕەکی گونگۆری گەڤەڕ ئەنجامدرا. تەقەمەنیەکان لەدژی ئۆتۆمبێڵە زرێپۆشەکان بەکارهێنرا. ئۆتۆمبێڵکە زیانێکی زۆر بەرکەوت. لەلایەکی دیکەوە بە چەکی سووک لە ئۆتۆمبێڵێکی مەدەنی درا کە لەگەڵ ئۆتۆمبێڵە زرێپۆشەکەدابوو. داگیرکەران لە ترسا لە گەڕەکەکە هەڵهاتن. یەکینەکانمان بە بۆنەی سەرکەوتنی چالاکیەکە لەو شوێنی چالاکیەکە هەڵپەڕکێیان کرد.
٢٧ی تەمووز کاتژمێر ٠٨:٣٠ی بەیانی لە گەڕەکەی مەزارلکی گەڤەڕ بە فیشەکی هەوایی لەدژی پۆلیس و پاسەوانەکان لە ناوەندی تەندروستی کە ناسنامەیان کۆنتڕۆڵ دەکرد، چالاکی ئەنجامدرا.
٣٠ی تەمووز بە شەو بە چەکی سووک و تەقەمەنی لەدژی بارەگای پۆلیس لە گەڕەکی ئۆرمان چالاکی ئەنجامدرا. دوای چالاکیەکە هەموو چراکانی بارەگاکە کوژێنرانەوە. ئامبلونسەکان بە شاراوەیی چوونە نێو بارەگاکە. بەپێی زانیاریەکان ژمارەیەک پۆلیسی داگیرکەر بە سەختی بریندار بوون، بەڵام ژمارەیان نەزانراوە.
دوای چالاکیەکە یەکینەکانمان بێ ئەوەی زیانیان بەرکەوێت، دوورکەوتنەوە.
دەوڵەتی فاشیستی تورک و لایەنگرانی پێویستە باش بزانن کە چالاکیەکانمان زیاتر دەبن و گورزی کاریگەری لە داگیرکەران دەدرێت.
بانگەوازیمان بۆ هەموو گەنجان و گەلی گەڤەڕ ئەوەیە، یەکینەکانمان، گەڕەکەکانی گەڤەڕ دەکەنە گۆڕستانی داگیرکەران و لە هەموو جێگەیەک لێیان دەدرێت. ئێمە هەموو گەنجان بانگهێشتی ئەم تێکۆشانە پیرۆزە دەکەین."
ف.ق