ژنانی ئەندامی تەژەئا، هەدەکە و هەدەپە لەگەڵ زیانلێکەوتووانی بومەلەرزە کۆبوونەوە

ژنانی ئەندامی تەژەئا، هەدەکە و هەدەپە لە ئەستەنبوڵ لە چوارچێوەی ٨ی مارس بۆ پشتگیریکردن لە زیانلێکەوتووانی بومەلەرزەکە لە ناوچەی بازارجخی مەرەشن.

چالاکوانانی بزوتنەوەی ژنانی ئازاد (تەژەئا)، ئەندامانی ئەنجومەنی ژنان کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە)، ئەنجومەنی ژنانی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە٩ و کۆمەڵەی کات کاتی ژنانە، لە چوارچێوەی چالاکیەکانی ٨ی مارسدا بە دروشمی ' یەکگرتنی ژنان دەبێتە ژیان' بەشداریان لە کەمپەینی هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووانی بومەلەرزە لە ناوچەی بازارجخی مەرەش کرد. دڵشاد جانباز، زولەیخا گولوم، ئۆیا ئەرسۆی پەرلەمانتارانی هەدەپە، ئەسەنگول دەمیر هاووتەبێژی هەدەپە و زۆر ژنی دیکە کۆبونەوە و کۆنفڕانسێکی رۆژنامەنووسیان ئەنجامدا.

رەمزیە ئالپارسلان چالاکوانی تەژەئا سەرەتا قسەی کرد و رایگەیاند، ئێمە تووڕەین و لەدژی ئەو زوڵمەی لە گەل دەکرێت بەرخۆدان دەکەین. دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپە لەژێر داروپەردووی باڵەخانەکاندا جێهێشت. ئێمە بە رۆحی دەم دەمی ئازادی ژنە لەدژی سیستم بەرخۆدان دەکەین و ژنان تەنیا جێناهێڵین."

ئەسەنگول دەمیر هاووتەبێکی هەدەکەش ئاماژەی بە گەورەیی بومەلەرزەیەکی کرد و وتی، " گەلانی تورکیا و کوردستان هەست بە ئازاری بومەلەرزە دەکەن. نزیکەی مابگێکە هەوڵ دەدەن برینەکانی گەل ساڕێژ بکەن. بۆ پشتگیری لە ئەستەنبوڵەوە هاتین. ئێمە پەیامی پشتگیری و دیاری بچوکی هەڤاڵانی ژنمان هێنا. بۆ ئەوە کەتینە رێگە کە پێویستیەکانی گەل دابین بکەین، نەک پێویستی سەرمایەدارەکان. حساب لە دەسەڵات دەخوازین و برینەکانیان سارێژ دەکەین. بەڵێن دەدەین کە ژنانی زیانلێکەوتووی بومەلەرزە بە تەنیا جێنەهێڵین.

دواتر ژنان بارهەڵگرەکانی هاوکاریان بەتاڵ کرد و دەستیان بە بڵاوکردنەوەی هاوکاریەکان کرد.

ف.ق