ڕۆژی یەکەمی "ڕێپێوانی ڕێزگرتن لە ئیرادە" کۆتایی هات

ڕۆژی یەکەمی "ڕێپێوانی ڕێزگرتن لە ئیرادە" کە لە شارەکانی تورکیا و کوردستان بەرەو جولەمێرگ دەستی پێ کردبوو، کۆتایی هات.

ڕێپێوانی ڕێزگرتن لە ئیرادە

لەلایەن پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) دژی دانانی قەیوم بۆ شارەوانی جولەمێرگ، "ڕێپێوانی ڕێزگرتن لە ئیرادە" دەستی پێ کرد. ئەو کەسانەی لە شارەکانی تورکیا و کوردستان دەستیان بە ڕێپێوان کرد، ئەمڕۆ پاش کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی لە وان، دەستیان بە ڕێپێوانی ٦ ڕۆژە کرد.  هاوسەرۆکی گشتی دەم پارتی تونجەر باقرخان و هاوسەرۆکانی شارەوانی و پەرلەمانتاران و نوێنەری ڕێکخراوەکان هاوشانی گەل لە ناوەندی وانەوە بەرەو ناوچەی پایزاوا بەڕێ کەوتن. ڕێپێوانکەران لەسەر ڕێگە لەلایەن گەلەوە بە درووشـم و چەپڵە پێشوازیان لێ کرا. لە ڕێپێوانەکە چەندین جار درووشـمی "ڕێگە بە قەیوم نادەین" و "جولەمێرگ هی ئێمەیە" بەرزکرایەوە.

پاش ڕێپێوانی ١٥ کیلۆمەتر، ڕێپێوانکەران گەیشتنە ناوچەی پایزاوا. کاتێک تاریکی داکەوت، ڕێپێوانکەران فلاشی مۆبایلەکانیان داگیرساند. گەیشتنە پارکی نۆردوز لەبەردەم دەروازەی پایزاوا و لەوێ نرخاندنێک کورتیان کرد. لە پارکەکە خواردن پێشکەشی ڕێپێوانکەران کرا، پاشان هەڵپەڕکێیان کرد. لە پارکەکە خێمە هەڵدرا، ڕێپێوانکەران شەوەکەیان لەوێ بەسەر دەبەن.

بڕیارە سبەی بەرەو گەڕەکی خۆشەبێ بکەونەڕێ و شەو لەوێ بمێننەوە.