زیلان ڤەژین، هاوسەرۆكی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان"پەژاك"، لەبەرنامەی هێڵی سێ تەلەفزیۆنی ئاریەن تیڤی تیشكی خستووەتە سەر گرنگی مانگی ئاب و شوێن پەنجەی پانزدەی تەباخ لەمێژووی تێكۆشانی ئازادیخوازی گەلی كورددا و هاوكات هەڵسەنگاندنی بۆ سیاسەتەكانی رژێمی داگیركەری ئێران لەبەرامبەر بەگەلانی ناوخۆی ئەو وڵاتەی كردوە.
هاوسەرۆكی پەژاك"زیلان ڤەژین"، لەسەرەتا ئاخاوتنەكانیدا، بەرێز و حۆرمەتەوە بیرەوەری شەهیدان و بەتایبەتی شەهیدانی مانگی تەباخی بەرز راگرت و جەختی لەسەر بەردەوامی رێگای شەهیدان كردەوە و دەڵێت:"ئەو تێكۆشانەی لە پانزدەی تەباخی ١٩٨٤ەوە دەستی پێكردوە، ترس لەداگیركەرانی لەنێو دڵی رای گشتی خەڵكی كوردستاندا لەناو بردوە و ئیرادەی ئازادی گەلی كوردی پەرە پێدا.
زەیلان ڤەژین لەبەردەوامی ئاخاوتنەكانیدا، یادی فەرماندەی عەگید كۆركمازی بەرز راگرت كە دوای چالاكی پانزدەی تەباخ لەهەرێمی بۆتان بەفەرماندەیەكی ئەفسانەیی ناوی دەركرد.
هاوسەرۆكی پەژاك ووتی؛ تێكۆشان و چالاكیەكانی فەرماندە عەگید ترسێكی گەورەی خستە دڵی داگیركەراندا و بەهۆی تایبەتمەندیەكانیەوە، كاریگەری گەورەی لەسەر فەرماندەكانی تری هێزەكانی رزگاریخوازەوە لەو سەردەمە و هاوكات كاریگەری لەسەر فەرماندەكانی مێژوویی لەسەر تێكۆشانی ئازادیخوازانەی گەلی كورد لەهەرچوار بەشی كوردستان دانا.
زیلان ڤەژین تەقاندنی یەكەمین فیشەكی لەلایەن یەكەم فەرماندەی گەریلاوە، تەقاندنێك لەسەر دڵی داگیركەری و بێ ئیرادەیی بەناو دەكات و خەخت دەكاتەوە كە ئەم تەقاندنە، ئەرتەش و رژێمی توركی كردوەتە ئامانج و لەهەمانكاتدا، كۆتایی بوو لەسەر كوێلایەتی گەلی كورد كە بەدەیان ساڵە لەمێژوو وەدەرنرابوو.
هاوسەرۆكی پەژاك لەبەشێكی تری ئاخاوتنەكانیدا لەبەرنامەی هێڵی سێ بەهۆی ترسی دەوڵەت ـ نەتەوەكانی ناوچەكە و جیهان و بەتایبەتی رژێمی ئێران لەو هەنگاوانەی دیموكراسیخوازانەی گەلان و دەڵێت؛ ترس لە تێكۆشانی ئازادیخوازانە و دیموكراسیخوازی گەلان، تایبەتمەندی گەوهەری دەوڵەت ـ نەتەوەكان كە لەم بابەتانەدا دوورن و بەهۆی ئەزموونی لەناوچوونی سیستەمی پاشایەتی بەدەست گەنجان لەو وڵاتەدا، رژێمی ئێستاكەش ترسێكی گەورە لەگەنجان هەیە كە بەدەستی ئەوان لەناو بچێت.
زیلان ڤەژین لەبەردەوامی ئاخاوتنەكانیدا تیشك دەخاتە سەر كاروخەباتی یەكساڵەی خۆلی سێزدەهەمی حكومەتی رژێمی ئێران و سەرەڕای پێناسەكردنی قەیرانئاوی رەوشی هەنووكەیی ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان دەڵێت:" لەماوەی یەك ساڵی دەربازبوودا نەتەنیا سیاسەتی فاشیستی و سەپاندنی هەڕەشە و گۆشار لەبەرامبەر بەگەلانی ئێران هیچ گۆڕانێكی بەسەدا نەهاتووە، بەڵكۆ زیاتریش بووە. زۆربوونی ژمارەی لەسێدارەدانەكان، سەركۆتی چالاكانی سیاسی و مەدەنی و فەرهەنگی و لەناوبردنی ژینگە لەناوچە جیاوازەكانی ئێران و رۆژهەڵاتی كوردستان ئەم بۆچوونانە پشتڕاست دەكاتەوە".
هاوسەرۆكی پەژاك هاوكات لەسەر بەردەوامی سیاسەتی گۆشار و سەركۆتی رژێمی ئێران لەبەرامبەر بەژنان و گۆشارخستنە سەر ژنان بۆ سەرپۆشی زۆرە ملێیانە، وەكو مەردەوامی هەمان سیاسەتە دەزانێت و دەڵێت؛ حكومەتی ئێران لەتەواوی قۆناخەكانی حۆكمڕانی خۆیدا بەبیانۆی جۆربەجۆر هەوڵی سەركۆتكردنی ئازادی ژنانی داوە. ئەم حكومەتە سەرەڕای داسەپاندنی سەرپۆشی زۆرەملێیانە، كەش و هەوای لەگۆڕەپانەكانی تریشدا بەئامانجی رێگریكردن لە ئامادەبوونی ژنان لەكۆمەڵگە زەحمەتتر و ناخۆشتر كردۆتەوە.
زیلان ڤەژین، هاوسەرۆكی پارتی ژیانی ئازادی كوردستان"پەژاك" لەكۆتایی ئاخاوتنەكانیدا دەڵێت؛ تەنیا رێگەی ئازادی گەلانی ئێران لەسیاسەتە فاشیستی و سەركۆتگەریەكانی رژێمی ئیسلامی ئێران، بەردەوامی تێكۆشانی ئازادیخوازی هاوبەشی گەلانی ئێرانە، لەسەر بنەمای هەنگاونانی ئازادیخوازانە و دیموكراسیخوازانەیە.
هـ . ب