ڕێپێوانی ڕێپێوانکارانی ئازادی کە لەوان و قەرسەوە بەڕێکەوتن، بەردەوامە. پەڕلەمانتاری ئیلحی دەم پارتی زەینەب ئۆدونجو لەبارەی ڕێپێوانەکەوە قسەیکرد و ئاماژەی بەوەدا ڕێپێوانەکە بەسەرکەوتنەوە کۆتایدێت و وتی: "بۆ بونیادنانی وڵاتێکی یەکسان بۆ گەلانی کوردستان، هەنگاوی پێویست ئازادی جەستەی بەرێز ئۆجالانە. بەم دروشمەوە دەستمان پێکردوە. پێشتر قۆناغێکی چارەسەری هەبوو و ئەو قۆناغە لە باربرا. هەرچەندە بۆ گەلانی تورکیا زۆر گرنگ بوو. بەداخەوە دەسەڵاتداری قۆناغەکەی لە ناوبرد. هەوڵدەدات هەموو گەلانی تورکیا بخاتە ناو تاریکییەوە. لە ڕۆژەوە دەڵیین ئازادی بەڕێز ئۆجالان بۆ گەلانی تورکیان چەندە گرنگە. بەداخەوە زیاتر لە ٣٥ مانگە زانیاری لەبارەوەی بەڕێز ئۆجالانەوە نیە".
'دەوڵەتی تورک خواستی فراوانکرنی سیاسەتی شەڕە'
زەینەب سەرنجی خستەسەر کاریگەری گۆشەگیری لەسەر گەلانی تورکیا و وتی: "بۆ ئازادی بەڕێز ئۆجالان بە ملیۆنان کەس گوتیان ئیرادەی ئێمەیە. دەسەڵاتداری ئەم ئیرادەیە قبوڵنکات، وەبەرهێنانی خۆی لەسەر تۆڵەکردنەوە لە کوردان کرد و بە گۆشەگیری بەڕێز ئۆجالان هەوڵدەدات لە تورکیادا سیاسەتی شەڕ فراونبکات. لە تورکیادا کێشەکانی پەروەردە، تەندوستی. پەرەوەردە، بێ سزاهێشتنەوەی کوشتنی ژنان هەموو گرێدراوی یەکترە. گەر دەرگایی ئیمراڵی بکرێتەوە و گۆشەگیری بەکۆتایبێت، گەلانی تورکیا هەناسەیەکیان بە بەردا دێتەوە".
'بە هیوایەکی گەورەوە پێشوازیمان لێکرا'
ئۆدونجو لە کۆتایی قسەکانید وتی: "هەموو کاتێک داخوازی گەلی کورد ئازادی بەڕێز ئۆجالان و بەدەستهێنانی ستاتۆیە بۆ گەلی کورد" هەوروەها ئەوەی دەرخست بە جۆش و خرۆشەوە پێشوازایان لێکراوە و هیوای و داخوازی گەلان مسۆگەرکردنی ئازادی جەستەی بەڕێز ئۆجالان و وڵاتێکی یەکسانە".