زیندانیانی بادینان لە دۆخێکی خراپدان

سەرۆكی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بەدواداچوونمان كردووە بۆ دۆخی مانگرتوان كە تائێستا بەردەوامن لە مانگرتن و داوادەكات، بەپەلە پرسی ئازادكردنی مەرجداری زیندانیان یەكلایی بكرێتەوە.

مونا یاقو، سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ، لە بەیانیەوە، لە ناوەندی چاکسازی پیاوان بوین لە هەولێر، بۆ بەدواداچونی دۆخی مانگرتووان و پرسی ئازادكردنی مەرجدار.

سەرۆکی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ دەشڵێت: مانگرتن تا ئێستا بەردەوامە لای هەندێ لەوانەی کە  داوای ئازادی  مەرجدار دەکەن، هەروەها بۆ بەدواداچونی كێشەکانی ئازادی مەرجدار و داوای بەپەلە یەکبیکردنەوەی دەكەین بە پێی ڕێکارە یاساییەکان.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئیحسان عبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی بەندیخانەکانی هەرێمی کوردستانیان لە گەڵدا بووە و پێداگری کردووە لە سەر داواکاریەکانی دەستەکەیان.

ف.ق