زیندانیانی زیندانی وان دەستیان بە چالاکیی مانگرتن لە خواردن کرد

زیندانیانی سیاسی لە دژی ئەو ئەشکەنجەیەی، کە لە زیندانی وان رۆژ لە دوای رۆژ زیاد دەکات، دەستیان بە چالاکیی مانگرتن لە خواردن کرد.

زیندانیانی سیاسی لە زیندانی ئاسایشی ئاستبەرز و باڵای وان، لە دژی زیادبوونی ئەشکەنجە لە زیندانەکەدا دەستیان بە چالاکیی مانگرتن لە خواردن کرد.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لە کەسوکاری ئەو بەندکراوانەوە بە دەست گەیشتووە، بەڕێوەبەرایەتیی زیندانەکە دەستیگرتووە بەسەر سکاڵانامەی زیندانیان بۆ پەرلەمان، وەزارەتی داد و داواکاری گشتی دا، کە سکاڵاکان لەبارەی سەپاندنی سزای میزاجی لە زیندانەکەدا نووسراون، زیندانیانیش لە دژی ئەو کارەى بەڕێوەبەرایەتیی زیندانەکە، لە ١ی ئابەوە دەستیان بە چالاکیی مانگرتن لە خواردن کردووە.

چالاکیی مانگرتن لە خواردن لەلایەن گروپی دووەمەوە درێژەی پێدەدرێت و دیارە زیندانیان بە شێوەی دەوری بەردەوام دەبن لە چالاکییەکەیان، بەڵام نازانرێت چالاکییەکە بۆ ماوەی چەند ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

ژ.ت