پارتیی هه‌رێمه دیموكراتییه‌كان (ده‌به‌په) کە لە هه‌ڵبژاردنی ٣٠ ی ئایاری ٢٠١٤ی شاره‌وانییه‌كاندا، به سه‌ركه‌وتنێكی گه‌وره ١٤ شارەوانی له سنووری پارێزگه‌ی وان بەدەستهێنا. ئاکەپە به شێوازی جیاجیای تالانكاری پاش دوو ساڵ لە كۆی ١٤ شارەوانی ده‌ستی به‌سه‌ر ١٢ شارەوانیدا گرت. له ئێستاشه‌وه ده‌ستی به درۆ و هه‌ڕه‌شه كردووه بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو.
ئاکەپە کە بۆ هەڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان هەوڵ ده‌دات هەندێک قەیووم دیاری بکات، له ڕێی پارلەمانتارانی پێشوو لە گوندەکان و گه‌ڕه‌كه‌كان دەستیان بە كاره‌كانیان كردووه. سەرۆکی لقی وان-ی ئاکەپە کایان توركمان ئۆغلوو كه هەفتەی پێشوو لە ناوچەی ئەرچەک قسه‌ی بۆ لایه‌نگرانی خۆی ده‌كرد، گوتی: «چەندە دەنگ بە هەدەپە ده‌ده‌ن با بیده‌ن، هەدەپە سەركه‌وتووش بێت، جارێكی دیکە قەیوومەکان داده‌نرێنه‌وه. له‌به‌رئه‌وه دەنگ بە هەدەپە مەدەن و دەنگ به ئێمە بده‌ن بە پاڵپشتی دەوڵەت ئێمە خزمەتی ئێوه دەکەین.»
لە كۆشك بڕیاره‌كان دران
تورکمان ئۆغلوو پاش ئەو وتاره، له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانتاری پێشووی ئاکەپە بوورهاتن کایاتورک به‌شداری له چالاكییه‌ك كرد له گوندی قاسم ئۆغلووی سه‌ر به ناوچه‌ی توشبا. کایاتورک له‌وێ گوتی: «هەدەپە جارێکی دیکە لە هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كاندا لەم ده‌ڤه‌ره هەموو شارەوانییەکان بەده‌ستدێنێت. ته‌نانه‌ت شارەوانیی ناوچه‌ی توشبا و وەستان-یش به‌ده‌ست دێنێت كه ئێستا له دەستی ئاکەپە دان.»
کایاتورک لە درێژه‌ی قسه‌كانیدا گوتی: «لەو کۆبوونەوانەی کە لە كۆشك كراون، ده‌رباره‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه هەندێک بڕیار دران. دوای مانگێك تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردندا، دیسان قه‌یووم بۆ شاره‌وانییه‌كانی هه‌ده‌په داده‌نرێن. له‌به‌رئه‌وه ده‌نگ به هه‌ده‌په مه‌ده‌ن. ئه‌و ده‌نگانه‌ی بۆ هه‌ده‌په ده‌چن، ده‌نگی به‌تاڵن. له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا با هه‌موو كه‌س ده‌نگ به ئاكه‌په بدات.»
بۆ ئه‌وه وره‌ی گه‌ل بشكێنن
یاریده‌ده‌ری هاوسەرۆکی لقی وان-ی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هەدەپە) ئازیم یاجان له‌و باره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند، «هەزاران قەیوومیش دابنرێن، گه‌ل هه‌ر ده‌نگی خۆی به هه‌ده‌په ده‌دات. ئه‌و لێدوانانه بۆ ئه‌وه ده‌درێن تا وره‌ی گه‌ل بشكێنن. ئێمه هیوامان به گه‌لی خۆمان هه‌یه كه وه‌ڵامی پێویست بده‌نه‌وه.»
s.m