بیلگەن: دەستکەوتەکانی قەرس لە دەست ناچن

ئایهان بیلگەن هاوسەرۆکی شارەوانی قەرس کە لەلایەن دەسەڵاتی ئاکەپە و مەهەپەوە دەستگیرکراوە و قەیوم لە جێگەی دانراوە وتی، "دەستکەوتەکانی قەرس لەناو ناچن و خاوەنداریکردن لە قەرس بە فیڕۆ ناچێت."

ئایهان بیلگەن هاوسەرۆکی شارەوانی قەرس کە لە ئەنجامی ئۆپەڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا دەتسگیرکرا و قەیوم لە جێگەی دانرا لەسەر تویتێکی بڵاوکردەوە.

پەیامی بیلگەن بەم شێوەیەیە:

"سوپاسی هەموو کەسێک دەکەن کە بەهۆی ئەم ناحەقییە پەیامی هاوخەمیان نارد، سەردانیان کردین و تەلەفۆنیان کرد. پێویستە بزانرێت، دەستکەوتەکانی شاری قەرس لەدەست ناچن. نازانم بڕیاری دەستگیرکردن لە کوێ دەرچووە، بەڵام ئەو گروپەی بڕیارەکەیان داوە، باشیەکی گەورەیان کردووە. بە شێوەیەکی ئاشکرا پیشانیاندا کە ئەوان پێوانەی سەرەکی یاسا و بریاری دادگای دەستووری بنەڕەتی ڕەت دەکەنەوە. لە جێگەی هەڵوێستی هەڵخەلەتێنەری وەک دیموکراسی هەیە، پیشاندانی ناحەقی بەم شێوە ئاشکرایە، بۆ دیموکراسی تورکیا دەبێتە هۆی دەستکەوت و هوشدارییەکی گەورە."

ف.ق