تورکیا حەفتانین بۆردومان دەکات و رەز و باخی هاووڵاتییانى کردووەتە ئامانج

سوپاى تورکیا بە تۆپ و هاوەن گوندی نیزۆر لە ناوچەى حەفتانین بۆردومان دەکات. بۆردومانەکە رەز و باخی هاووڵاتییانى کردووەتە ئامانج و زیانێکى زۆر بە ناوچەکە گەیشتووە.

بەپێى ئەو زانیاریانەى لە هەرێمەکەوە بە دەستمان گەیشتوون، سوپاى تورکیا ئەمڕۆ بە تۆپ و هاوەن گوندی نیزۆر لە ناوچەى حەفتانین لە باشووری کوردستان بۆردومان دەکات.

بەهۆی ئەو تۆپباران و هاوەنبارانەوە ئاگرێکى گەورە کەوتووەتەوە و زیانێکى زۆر بە باخ و رەزی هاووڵاتییان گەیشتووە.

تۆپباران و بۆردومانەکە بە چڕی بەردەوامیى هەیە.

ر.م