تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا لە سلێمانی گیانی لەدەستدا

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند تووشبوویەکی دیکەی کۆرۆنا لە شاری سلێمانی گیانی لەدەستدا.

محمد قادر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد ئەمرۆ هاوڵاتیەکی دیکەی شاری سلێمانی بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانی لەدەستدا.

تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان ٣ کەس بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە کە سەرجەمیان لە پارێزگای سلێمانین.

بە پێی ئامارە فەرمیەکان، تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان ٢١٤ حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمار کراون و لەو ژمارەیەش ٣ کەسیان گیانیان لەدەستداوە و ٧٤ کەسیش لە نەخۆشخانە چاک بوونەتەوە.

ز.ش