تەرمی بابە شێخ بەخاکسپیردرا
دوێنێ شێخ خرتۆ حەجی ئیسماعیل “بابەشێخ” سەرۆکی کۆمەڵگای ڕۆحانی ئێزدییەکان لە نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێر گیانی لەدەستدا، کەمێک لەمەوبەر لە گۆڕستانی لە گوندی بۆزا-ی سەر بە شارۆچکەی شێخان بەخاکسپێردرا.
دوێنێ شێخ خرتۆ حەجی ئیسماعیل “بابەشێخ” سەرۆکی کۆمەڵگای ڕۆحانی ئێزدییەکان لە نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێر گیانی لەدەستدا، کەمێک لەمەوبەر لە گۆڕستانی لە گوندی بۆزا-ی سەر بە شارۆچکەی شێخان بەخاکسپێردرا.
دوای گەڕانەوەی تەرمی بابەشێخ بە ڕێوەڕسمێکی گەورە و بەڕێوەبردنی مەراسیمە ئاینییەکان، تەرمەکە لە گۆڕاستنی گوندی بۆزا بەخاکسپێردرا، کە گۆڕستانێکی تایبەت بە کەسایەتیی و شێخ و خزمەتکارانی لالشە.
بەهۆی کۆچی دوایی بابەشێخ’ـەوە، حەوت ڕۆژ لە شێخان پرسە دەبێت، هەروەها بازاڕ و دوکانەکانی شەنگال بەهەمان هۆکار داخراون.
شێخ خرتۆ حەجی ئیسماعیل سەرۆکی ئەنجومەنی ڕۆحانی ئێزدیەکان دوێنێ لە تەمەنی ٨٧ ساڵیدا بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد.
بابەشێخ لە ساڵی ١٩٩٥ لە لایەن میری ئەو کاتەی ئێزدییەکانەوە وەک بابەشێخ و سەرۆکی کۆمەڵگای ڕۆحانی ئێزدییەکان دەستنیشان کرابوو.
ف.ق