تەڤگەری ئازادی: بێدەنگی بەرامبەر بۆردوومانەکانی تورکیا دەرگای بۆ ئێران کردەوە

لە ڕاگەیەندراوێکدا تە ڤگەری ئازادی ڕایگەیاند، کە بێدەنگی حکومەتی هەرێم و لایەنەکان بەرامبەر بۆردوومانەکانی تورکیا دەرگای بۆ ئێران  کردەوە کە بەم شێوەیە کۆمەڵکوژی هێزە شۆڕشگێڕەکان بکەن، ڕاشیانگەیاند: تەنها چارەسەریی یەکێتی نەتەوەییە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستا، هێرشەکانی ٨ی ئەم مانگەی سەر بارەگاکانی حدک و حدکا و کامپی نیشتەجیبوونی هاوڵاتیانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە کۆیە-ی سەربە پارێزگای هەولێر بە تووندی ئیدانەو شەرمەزاردەکات.

وێرای ئیدانەکردنی هێرشەکان بە توندی، لە راگەیەندراوەکەی تەڤگەری ئازادیی-دا هاتووە:"لە کاتێکدا باشوری کودستان لە ناخۆدا ڕووبەڕووی چەندین کیشەوقەیرانی قوڵ بووەتەوە  بەهۆی سیاسەتی وابەستەیی و زهنیەتی بەرژەوەند خوازانەی دەسەلاتداران، دەوڵەتە داگیرکەرەکانی کوردستان بەسوود وەرگرتن لەو پەرتەوازەیی و لێکتر دوورکەوتنەوەیەی هێزەسیاسییەکان و ئەوبێ هیوایەی لە ناوکۆمەڵگەدا سەری هەڵداوە بەهۆی ئەو سیاسەتە دووروویی و وابەستەییە، دەرفەتێکی ئاسانی بۆ دەستوەردانی سیاسی ئاسایشی و سەربازی داگیرکەران رەخساندووە".

تەڤگەر ڕاشیگەیاندووە:"بێدەنگی لایەنە سیاسییەکان و دەسەڵاتدارانی حکومەتی باشوری کوردستان لە بەرامبەر دەستدرێژی و بۆمبارانە بەردەوامەکانی دەوڵەتی تورکیای فاشست بۆ سەر سنوورەکانی و کۆمەڵکوژییەکەی شەنگال لە ١٥ ئاب کە بووە هۆی شەیدبوونی هەڤاڵ زەکی شەنگالی فەرماندەی بەتواناو پارێزەری ئێزیدیان، دەرگای بۆدەوڵەتی داگیرکەری ئێران زیاتر کردەوە تا کۆمەڵکوژی بەم شێوەیە دڕندەییە لە بەرامبەر هێزە شۆرشگێڕ و بەرهەڵستکارەکانی لە باشوری کوردستان ئەنجام بدات، کە بە داخێکی زۆرەوە چەندین تێکۆشەر شەهید و برینداربوون".

لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا تەڤگەری ئازادیی سەرەخۆشی لەبنەماڵەی شەهیدان و هەڤاڵ و هاوسەنگەرانیان و سەرجەم گەلی کوردستان دەکەن و ڕاشیانگەیاندووە "دواکارین هەرچی زووە هێزو لایەنەسیاسییەکان لە ئاستی هەموو بەشەکانی کوردستان و کەسایەتی و ڕێکخستنە مەدەنییەکان بڕیاری ئازایانە و بەرپرسیارانە بدەن بۆ هانگاونان بەرەو کۆنگرەی نەتەوەی کوردستان، وەک باشترین وەڵام بۆ داگیرکەران کە تەنها بەو تێکۆشانە  دڵی برینداری گەلەکەمان و ڕۆحی شەهیدان ئاسودەدەبێت".

ر.م