ئه‌مڕۆ له گه‌ڕه‌كی قوڕه ڕه‌ش له شارۆچكه‌ی پێنجوێنی باشووری كوردستان پرسه‌ی شه‌هیدی سێداره زانیار مورادی دانرا كه به‌ره‌به‌یانیی دوێنێ (٨ی ئه‌یلوول\١٧ی خه‌رمانان) له‌گه‌ڵ ٢ چالاكی دیكه‌ی كوردی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان لوقمان مورادی و ڕامین حوسێن په‌ناهی له زیندانی ڕه‌جایی شه‌هر-ی شاری كه‌ره‌ج له‌سێداره درا.
له مه‌ڕاسیمی یه‌كه‌م ڕۆژی پرسه‌كه‌دا هاوڵاتییانی ناوچه‌كه و خانه‌واده‌ی شه‌هیدان ئاماده بوون. له میانه‌ی پرسه‌كه‌دا ئامینه قادری دایكی شه‌هیدی سێداره زانیار مورادی گوتی: «ئه‌و سێ شه‌هیده، ئه‌و سێ ڕۆڵه‌یه ته‌نیا كوڕی من نین، به‌ڵكوو كوڕی هه‌موو گه‌لی كوردن. ئێمه شانازی ده‌كه‌ین به شه‌هیده‌كانمان.»
دایه ئامینه گوتیشی، «ئێمه قه‌ت بێ ئیراده نابین، سه‌ره‌خۆشی له هه‌موو گه‌لی كورد، ڕێبه‌ر ئاپۆ و هه‌ڤاڵانی سه‌ر چیا ده‌كه‌م. سه‌ری گه‌لی كورد ساخ بێت.»
«دوژمن خه‌یاڵی خاوه كه وابزانێت به له‌سێداره‌دانی منداڵه‌كانمان، به تێرۆركردنی ڕۆڵه قاره‌مانه‌كانی گه‌لی كورد، به شه‌هیدبوونی شه‌هید ئیقبال (هاوژینی دایه ئامینه كه له ١٧ی ته‌مووزی ٢٠١٨ له پێنجوێن تێرۆر كرا) وره‌ی گه‌لی كورد ده‌ڕوخێت، به‌پێچه‌وانه‌وه وره‌ی گه‌لی كورد و ڕۆڵه‌كانی سه‌ر چیا به‌رزتر و به‌تواناتر ده‌بێت. من وه‌ك خۆم شانازی ده‌كه‌م به شه‌هیده‌كانمانه‌وه. شه‌هید نامرێ.»
هاوكات پرسه‌ی شه‌هید لوقمان مورادی و ڕامین حوسێن په‌ناهی له شاری مه‌ریوانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
s.m