سوپاى تورکیا ئامادەکاریى ئۆپراسیۆن بۆ سەر چیاى جودی دەکات
سوپاى تورکیاى داگیرکەر ئامادەکاری دەکات بۆ ئەنجامدانى ئۆپراسیۆن بۆ سەر ناوچە شاخاوییەکانى چیای جودی لە پارێزگاى شرنەخی باکووری کوردستان.
سوپاى تورکیاى داگیرکەر ئامادەکاری دەکات بۆ ئەنجامدانى ئۆپراسیۆن بۆ سەر ناوچە شاخاوییەکانى چیای جودی لە پارێزگاى شرنەخی باکووری کوردستان.
بەپێى ئەو زانیارییانەى لە هەرێمەکەوە بە دەستمان گەیشتووە، سوپاى تورکیاى داگیرکەر خۆی ئامادە دەکات لە ناوچەى ئەینکێ لە چیای جودی لە پارێزگاى شرنەخ ئۆپراسیۆنێکى بەرفراوان بەڕێوەببات.
ئاماژە بەوەشدەکرێت، ئۆپراسیۆنەکە بە پشیتوانیى فڕۆکەى جەنگى و بەشداریکردنى جەردەوانان بەڕێوەدەچێت.
سوپاى تورکیاى داگیرکەر لە مانگى ئابی رابردوودا هێرشى کردە سەر ناوچەکانى چیاى جودی و شرنەخ و ئاگری بەردایە دارستانەکانى ئەو ناوچەیە و هەزاران دۆنم دارستان و لەوەڕگە و باخ و رەز و پاوانى ئەو ناوچەیە سوتاند.
ر.م