سوپای تورکی داگیرکەر ئاگری بەردایە دارستانەکانی لیجەى ئامەد
سوپای تورکی داگیرکەر بە ناوی ئۆپراسیۆنەوە ئاگری بەردایە دارستانەکانی ناوچە شاخاوییەکانی لیجەی ئامەد.
سوپای تورکی داگیرکەر بە ناوی ئۆپراسیۆنەوە ئاگری بەردایە دارستانەکانی ناوچە شاخاوییەکانی لیجەی ئامەد.
بەپێی زانیارییەکان، ناوچە دارستانییەکانی گوندی هۆرسەلێ و دەورووبەری، کە سەر بە ناوچەى خۆسۆرن لە لیجەى ئامەد، ئێوارەی یەکشەممە لەلایەن سوپای تورکی داگیرکەرەوە ئاگریان تێبەردرا.
لە کاتی ئۆپراسیۆندا ئاگرتێبەردانی دارستانەکان لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانە هێرشبەرەکان و کۆپتەرەکانی سوپای تورکی داگیرکەرەوە ئەنجامدرا.
ئەو ئاگرە لە دوێنێ ئێوارەوە تاوەکو ئێستا بەردەوامە و رێگا نادرێت ئاگرەکە بکوژێندرێتەوە.
ژ.ت