سێ تەقینەوە شاری کەرکوکی هەژاند

سەر لە بەیانی ئەمڕۆ سێ بۆمبی چێنراو لە شاری کەرکوک لە ناو هاوڵاتیان تەقییەوە و بە پێی ئامارە نا فەرمیەکان ١٦ کەس بریندار بوون.  

سەر لە بەیانی ئەمڕۆی ڕۆژی شەممە سێ تەقینەوە لە شاری کەرکوک ئەنجامدرا،  یەک لەو تەقینەوانە بۆمبی دەنگی بوە. یەکەم دانەیان لە (بازاڕی مەزادخانە) ئەنجام دراوە و دوابەدوایدا بۆمبێکی دیکە لە نزیک پردی (ڕەشید) تەقییەوە و کۆتا تەقینەوەش لە (شەقامی ئەتڵەسی) ئەنجام درا.

بە پێی ئامارە سەرەتاییەکان ١٦ کەس بریندارن و تا ئێستاش لایەنە ئەمنیەکان بە فەرمی ئاماژەیان بە بکەرانی ئەم تەقینەوانەی ئەمڕۆ نەکردوە، هێچ لاینێک بەرپرسیارەتی خۆی ڕانەگەیاندوە.