شارەوانە تاڵانچییەکەى ئارتەمێنت دەستیکردووە بە فرۆشتنى شوێنە گشتییەکان

عارف چیچەکلیى تاڵانکار شارەوانیى ئارتەمێنتى کردووە بە ژێر قەرزەوە و ئێستاش کە پارەى لێ بڕاوە دەستیکردووە بە فرۆشتنى شوێنە گشتییەکان.

عارف چیچەکلیی قائیمقام و شارەوانیى ئارتەمێنت، شارەوانیى ئارتەمێنتی کردووە بە ژێر قەرزەوە و لە نزیک گەڕەکى مزگەوتى کۆن ٢ پارچە زەویى لە کەرتى ١٨٢ بۆ فرۆشتن خستووەتە مەزادەوە.

فرۆشتنى ئەو شوێنە گشتییانە تەنانەت لە دەزگاى راگەیاندنى مەزاتەکاندا ilan.gov.tr بڵاوکراوەتەوە، کە دەزگای بڵاوکردنەوەى هەموو مەزاتەکانى دەوڵەتە.

لە دواى بڵاوکردنەوەى ئەو مەزاتە، رۆژی ٢٤ى ئەیلولی ٢٠١٨ دەستدەکرێت بە فرۆشتنى ئەو پارچە زەوییە گشتییانە و کێ پارەى زیاتر بدات پێى دەفرۆشرێت.

چیچەکلیى تاڵانکار باش دەزانێت لە هەڵبژاردنى شارەوانییەکاندا لە ساڵی ٢٠١٩دا شارەوانیى ئارتەمێنت دەکەوێتە دەست هەدەپە و لە ئێستاوە هەوڵ دەدات شارەوانییەکى قەرزار و تێکشکاوە رادەست بکات.

چیچەکلی لە هەڵبژاردنی ٢٤ى حوزەیرانی ٢٠١٨ی پەرلەمانى تورکیادا بە خەڵکى ناوچەکەى وتبوو "ناپیاون" و هۆکارى ئەوە سوکایەتیکردنە بە خەڵکى ئەو ناوچەیەش بۆ ئەوە دەگەڕایەوە، کە ٦٠%ی دەنگدەرانى ئەو ناوچەیە دەنگیان بە هەدەپە دابوو.

ر.م