شەش حاڵەتی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە باشووری کوردستان تۆمارکران

لە شاری هەولێری باشووری کوردستان شەش حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکران.

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، چوار کەس لە تووشبووان کە دوو ژن و دوو پیاون بەرکەوتەی تووشبوویەکی ترن. و دوو کەسی تریش پیاو و ژنێکن و پیاوەکە لە بەریتانیا گەڕاوەتەوە.

بە پێی ئاماری وەزارەتی تەندروستی تا ئیستا لە هەرێمی کوردستان ١٧٦ حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراون و دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و ٦١ کەسیش چاک بوونەتەوە.

ف.ق