فیدارسیۆنی پشتیوانى لە بنەماڵەى زیندانیان: بە خێرایی کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنن

فیدراسیۆنی کۆمەڵەی پشتگیریی یاسایی لە بنەماڵەی دەستگیرکراوان و سزادراوان (مەد توهاد فەد - MED TUHAD-FED) رۆژبوونی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کوردی پیرۆز کرد و رایگەیاند، دەبێت بە خێرایی کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنرێت.

فیدراسیۆنی کۆمەڵەی پشتگیریی یاسایی لە بنەماڵەی دەستگیرکراوان و سزادراوان (مەد توهاد فەد - MED TUHAD-FED) لەبارەى رۆژبوونی عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد راگەیاندراوێکى بڵاوکردەوە.

مەد توهاد فەد لە راگەیاندراوەکەیدا سەرنجی خستوەتە سەر هەوڵەکانى ئۆجالان بۆ چارەسەری و وتی "بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان سەرباری هەموو بێدەرفەتییەکان و ئەو هەلومەرجە قورسەى تیایدایەتى، لە هەوڵدایە بۆ ئەوەى لە دژی سیاسەتى شەڕی دژ بە کوردستان، کە تا ئیستاش بەردەوامیی هەیە، ئاشتی بەدی بهێنێت".

مەد توهاد فەد راشیگەیاند، رێگا نەدرا پیرۆزباییەکە لە ئامەد بەڕێوەببەین و هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە لە چوارچێوەى ئەو سیاسەتەى بەسەر ئیمراڵیدا سەپێنراوە دەیانەوێت پەیوەستبوونی نێوان ئۆجالان و گەل بپچڕێنن.

مەد توهاد فەد ئاماژەى بەوەشکردووە، سەرباری هەموو دژواری و ناڕەحەتییەکان، گەلی کورد لە هەموو شوێنێک پیرۆزبایی خۆی دەکات و وتی "دەبێت بە خێرایی کۆتایی بە گۆشەگیری بهێنرێت و دەبێت بۆ چارەسەری پشتیوانى بە هەوڵەکانی ئۆجالان بکرێت".

ژ.ت