فەرماندەیی یەبەشە – یەژەشە بە بۆنەی ساڵیادی لەدایکبوونی عەبدوڵلا ئۆجالان ڕێبەری گەلی کورد راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا باسی ئەوەکرا، "ئێمە ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ کە ڕۆژی لەدایکبوونی هەموو گەلان ژێردەستە، گەلی کورد و گەلی شەنگالە لە ڕێبەرتی، شەڕڤانانی ئازادی و هەموو مرۆڤایەتی پیرۆز دەکەین."
فەرماندەیی یەبەشە – یەژەشە ڕاشیگەیاند، لەدایکبوونی ڕێبەر ئاپۆ لە هەمانکاتدا ئازادی، ڕاستی، مێژووی مرۆڤایەتی، ئازادی ژن و ژیانێکی نوێی خوڵقاندووە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژەی بەوەدرا، ئۆجالان لە منداڵیەوە تا ئێستا لەدژی داگیرکەری، قڕکردن، عەقلیەتی دەسەڵاتدار، مۆدێرنیتەی کاپیتالیست و هەر جۆرە ناحەقیەک تێکۆشانێکی بێوێنەی بەڕێوەبردووە و تێکۆشانەکەی لەناو سەخترین دۆخدا بەردەوامی پێدەدات.
'ڕێبەر ئاپۆ هەبوونی ئێمەیە'
فەرماندەیی یەبەشە – یەژەشە لە ڕاگەیەنراوەکەیدا دەڵێت، "ئۆجالان بە بەرخۆدانی خۆی بووەتە ناوی هەبوونی گەلانی شۆرشگێر و ئازادیخواز. لەم کاتەدا بە تایبەتی ژنان، گەنجان، کۆمەڵگا و گەلانی ژێردەستە گەیشتنە ئاستی ئازادیم، بێگۆمان ئەوە لە سایەی ڕێبەر ئاپۆ بووە. لەبەرئەوەش ڕێبەر ئاپۆ هەبوونی ئێمەیە. لەبەرئەوەی ڕێبەر ئاپۆ هەبوونی خۆی بۆ ئازادی و یەکسانی تەرخانکردووە."
هەروەها ئەو کۆمەڵکوژیانەی کە بەرانبەر کۆمەڵگای ئێزدی ئەنجامدراون وەبیرهێنرایەوە و ئاماژە بەوەکرا، "ئێمە کەسێکمان لە دەوری خۆمان نەبینی کە خاوەنداریمان لێبکات. هێرشی زۆر قوڕس کە پێناسە ناکرێت لەبەرانبەرمان ئەنجامدران. هەوڵیاندا کلتورم مێژوو، ئایین، هەبوونمان قڕ بکەن و لەناوببەن. ئێمەیان لەناو ئەم قڕکردنەدا بەتەنها بەجێهێشت. بە هەزاران کچ، منداڵ، دایک، هاوڵاتیانی ئێمەیان ڕفاند و کوژران و ونکران."
'ئەمجارە ئێمە بە تەنها نین'
فەرماندەیی یەبەشە – یەژەشە باسی ئەوەی کرد، بە هێرشی ٣ی ئابی ٢٠١٤ جارێکیتر هەوڵیاندا ئامانجەکانی جێبەجێ بکەن و وتی، "لەو هێرشەکە گوند و شارەکانمان وێرانکران و سووتێنران. هەروەها بە هەزاران کچ، منداڵ، دایک و هاوڵاتیەکانمان ڕفێنران، کوژران و بێسەروشوێنکران. تا ئێستاش چارەنووسیان نادیارە. بەڵام ئەمجارە جیاوازی چیبوو؟ ئێمە بە تەنها نەبووین. پێش ئەوەی ئێمە چاوەرێ بکەین، ڕێبەر ئاپۆ و میلیتانەکانی رێبەر ئاپۆ خۆیان گەیاندە کۆمەڵگاکەمان. بە بەرخۆدان، بوێری، فیداکاری و بێ بەرژەوەندی شەخسی گیانیان کردە قەڵغان و خۆیان بۆ گەلەکەمان بەخت کرد. لە سایەی ڕێبەر ئاپۆ و میلیتانەکانی ئێمە لە قڕکردن و لەناوچوون ڕزگاربوون.
'وڵاممان بۆ ڕێبەر ئاپۆ وڵاتێکی ئازاد و ژیان لەگەڵ ڕێبەری ئازاد دەبێت'
هەروەک چۆن دەستێکی وشک سەرلەنوێ زیندوو ببێتەوە، ڕێبەر ئاپۆش ئێمەی زیندوو کردەوە. بۆیە رێبەر ئاپۆ بۆ ئێمە هەبوونە، راستیە و رێبەرە. ئەگەر ئەمڕۆ ئێمە لەسەر خاکی خۆمانین، ئەوە لەسایەی ڕێبەر ئاپۆیە. بۆیە بووە بە پێشەنگ، هەبوون و مێژوومان."
لە کۆتایی ڕاگەیەنراوەکەیدا فەرماندەیی یەبەشە و یەژەشە ڕایگەیاند، "بانگەوازیمان بۆ گەلەکەمان ئەوەیە. هەروەک چۆن ڕێبەر ئاپۆ خاوەنداری لە ئێمە کرد، پێویستە ئێمەش بە بەهێزی خاوەنداری لێبکەین. ئەوە قەرزێکی سەر شانمانە و چی دەبێت با ببێت ئەیدەینەوە. وڵاممان بۆ ڕێبەر ئاپۆ وڵاتێکی ئازاد و ژیان لەگەڵ ڕێبەری ئازاد دەبێت.
لەسەر ئەم بەڵێنە ڕۆژی لەدایکبوونی ڕێبەری خۆمان لە کۆمەڵگا و شەڕڤانەکانمان و هەموو گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گەلانی کوردستان پیرۆز دەکەین."
ف.ق