له ئاگری، وان، ئیدر و ئامه‌د ٧٨ كه‌س ده‌ستگیر كران
له شاره‌كانی ئاگری، وان، ئیدر و ئامه‌د له باكووری كوردستان له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنی قڕكردنی سیاسی‌دا ٧٨ كه‌س ده‌ستگیر كران.
له شاره‌كانی ئاگری، وان، ئیدر و ئامه‌د له باكووری كوردستان له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنی قڕكردنی سیاسی‌دا ٧٨ كه‌س ده‌ستگیر كران.
دوێنێ پۆلیسی توركیا هه‌ڵیكوتایه سه‌ر چه‌ندین ماڵ له ناوه‌ندی شاری ئاگری و ناوچه‌كانی بازید، پاتنۆس، دوتاخ، گیادین، ئاڤكه‌ڤر، خاموور و زێدكان. هێزه‌كانی پۆلیس چه‌ندین كه‌سیان ده‌ستگیر كرد و گواستنیانه‌وه بۆ بنكه‌كانی پۆلیس له شار و ناوچه‌كان. ڕاگه‌یه‌نرا ده‌رباره‌ی دۆسیه‌ی ٥٥ كه‌سی ده‌ستگیركراو كه به‌هۆی بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ته‌كانیان له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌سه‌ر لێدوانی ڕۆژنامه‌وانی، مه‌ڕاسیمی به‌خاكسپاردن و سه‌ره‌خۆشی له ماوه‌ی ساڵانی ٢٠١٤-٢٠١٥، بڕیاری نهێنیبوونی دۆسیه‌كه‌یان دراوه.
كاندیدی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) بۆ هاوسه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی ئاگری یه‌لز قه‌ره‌ئاسلان كاتێك ده‌چوو بۆ سه‌ره‌خۆشییه‌ك، ده‌ستگیر كرا و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ٥٥ كه‌سه ده‌ستگیركراوه‌كه ببرێته دادگه.
هه‌مان ڕۆژ پۆلیسی توركیا هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ماڵان و ١٠ كه‌سیان ده‌ستگیر كرد له‌و ١٢ كه‌سه‌ی بڕیاری ده‌ستگیركردنیان هه‌یه. ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیر كراون بریتین له: ئه‌رۆل كزلای، موراد ئه‌كه‌ر، مه‌حموود كالكان، شه‌ره‌فه‌دین كزلای، ئاده‌م ئاچلان، ڕوهات قه‌ره‌ده‌نیز و فه‌رهاد تاشده‌میر.
له لایه‌كی دیكه‌وه له ناوچه‌ی ئه‌ردیش-ی وان به‌یانیی ئه‌مڕۆ پۆلیسی توركیا هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ماڵان و ٧ كه‌سیان ده‌ستگیر كرد. ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیر كراون بریتین له: عه‌بدولره‌حمان فیدان، شیرین ساكور، موهتلا دا‌غ، بوله‌ند، زلانلی، هاروون یڵدز، ئه‌دا ئوماچ و سه‌یتخان ته‌له‌ك. ڕاگه‌یه‌نرا ده‌ستگیركراوان گواستراونه‌ته‌وه بۆ ناوه‌ندی پۆلیسی ناوچه‌كه.
له درێژه‌ی ئۆپه‌راسیۆنی قڕكردنی سیاسی‌دا، به‌یانیی ئه‌مڕۆ پۆلیسی توركیا هه‌ڵیكوتایه سه‌ر چه‌ندین ماڵ له شاری ئامه‌د. له ئه‌نجامدا ٦ كه‌س به بیانووی بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ت له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ستگیر كراون. ڕاگه‌یه‌نرا پۆلیسی توركیا به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه ده‌رگه‌ی ماڵه‌كانی شكاندووه و چوونه‌ته ژووره‌وه و كه‌لوپه‌له‌كانیان په‌رش و بڵاوكردووه.
ناوی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ئامه‌د ده‌ستگیركراون وه‌هایه: ڤه‌سیله ئوزان عه‌لیشان، هالیمه ئوزان عه‌لیشان، تور‌كان ئافشین ئوزان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیی یه‌نیشه‌هر، مه‌سعوود یڵدز، موحسین ئاجار ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گه‌نجانی په‌یاس و یوسف گوندوز كارمه‌ندی فه‌رمانگه‌ی زانیاریی ناوچه‌ی په‌یاس.
s.m