له بازید ٨ كه‌س ده‌ستگیر كران
له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنی هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر ماڵان له ناوچه‌ی بازید-ی ئاگری، ٨ كه‌س له لایه‌ن پۆلیسی توركیا ده‌ستگیر كران.
له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنی هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر ماڵان له ناوچه‌ی بازید-ی ئاگری، ٨ كه‌س له لایه‌ن پۆلیسی توركیا ده‌ستگیر كران.
به‌یانیی ئه‌مڕۆ پۆلیسی توركیا له ناوچه‌ی بازید-ی ئاگری هه‌ڵیكوتایه سه‌ر چه‌ندین ماڵ. له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا ٨ كه‌س ده‌ستگیر كران، له‌نێویاندا منداڵێك و دایكێكی خاوه‌ن كۆرپه‌یه‌كی ٦ مانگی هه‌ن.
پۆلیس هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ماڵی م.س-ی ١٧ ساڵان، ده‌رگه‌یان شكاند و كاتێك زانیان ناوبراو له ماڵ نییه، چه‌كیان له باوكی ڕ‌اكێشا و پێیان گوت ده‌بێت بانگی م.س بكات كه بگه‌ڕێته‌وه ماڵه‌وه. پۆلیس فشاریان خسته سه‌ر ماڵه‌كه و ده‌ستیان به گه‌ڕان و پشكنین كرد. ٣ ڕۆژ پێشتریش پۆلیس چووبوویه ماڵه‌كه و پێیان گوتبوون: «هه‌واڵمان پێگه‌یشتووه كه دز هاتوونه ماڵه‌كه‌تان». خاوه‌نی ماڵه‌كه گوتبوویان ئه‌وه ڕاست نییه، دواتر پۆلیس ڕۆیشتبوون.
م.س-ی ١٧ ساڵان به‌ر له ٤ ساڵ به‌هۆی بڵاوه‌كراوه‌كانی له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ستگیركرابوو، بڕیاره سبه‌ینێ ببرێته دادگه. ڕاگه‌یه‌نرا هه‌ر ٨ كه‌سه‌كه كه ده‌ستگیر كرابوون گواستراونه‌ته‌وه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایش.
s.m