له‌یلا گیوڤه‌ن ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا
له‌یلا گیوڤه‌ن كه له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی تووندی سه‌ر رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له مانگرتنی بێسنووردایه، ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.
له‌یلا گیوڤه‌ن كه له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی تووندی سه‌ر رێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان له مانگرتنی بێسنووردایه، ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.
له‌یلا گیوڤه‌ن هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (كه‌جه‌ده) و په‌رله‌مانتاری پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) كه له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گۆشه‌گیریی سه‌ر ئۆجالان ماوه‌ی ٩٨ ڕۆژه مانی له خواردن گرتووه، ئه‌مڕۆ باری ته‌ندرووستی زیاتر تێكچوو و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، پاش ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ئاشتیی نێونه‌ته‌وه‌یی سه‌ردانییان كردووه، دۆخی ته‌ندرووستیی له‌یلا گیوڤه‌ن تێكچووه و ئازارێكی زۆری له سنگیدا په‌یدا بووه. ڕاگه‌یه‌نرا گیوڤه‌ن گوازراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی تایبه‌ت له‌سه‌ر ڕێگه‌ی ڕوحا له شاری ئامه‌د، به‌ڵام ڕێگه‌ی نه‌داوه ته‌داوی بكرێت.
s.m