لە ئەدەنە ٨ کەس دەستگیرکران
ئەم بەیانییە پۆلیس لە ئەدەنە هەڵیکوتایە سەر ماڵان و ٨ کەسیان دەستگیرکرد.
ئەم بەیانییە پۆلیس لە ئەدەنە هەڵیکوتایە سەر ماڵان و ٨ کەسیان دەستگیرکرد.
ئەم بەیانییە پۆلیس لە ئەدەنە هەڵیکوتایە سەر ١٠ ماڵ. پۆلیسەکان ماڵەکانیان پشکنی و دەستیان بەسەر کەلوپەلە دیجیتاڵییەکاندا گرت. لەو هەڵکوتانەدا و بە پاساوی بڵاوکردنەوەى بابەت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ٨ کەس دەستگیرکران.
لەو ٨ کەسە بڕیاری دەستگیرکردن بۆ ٢ کەسیان هەبوو، بەڵام هەر ٨ کەسەکەیان برد بۆ لقی سیاسیی بەڕێوەبەرایەتیى ئاسایشی ئەدەنە.
ژ.ت