لە سلێمانی کەمپینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لوڕستان کۆتایی هات

لە سلێمانی لە دوای هەفتەیەک کەمپینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ لێقەوماوانی لافاوەکەی لوڕستان کۆتایی هات و بڕیارە بە زوویی هاوکاریەکە ڕەوانەی لوڕستان بکرێت.


لە شاری سلێمانی کەمپینی لە (کوردستانەوە بۆ لوڕستان)، کە ماوەی هەفتە بوو بۆ کۆکردنەوەی هاوکاری بو لێقەوماوانی لافاوەکەی پارێزگای لوڕستانی ئێران ڕاگەیەندرا بوو کۆتایی پێهات.
لە کەمپینەکەدا، کە لەلایەن ژمارەیەک چالاکوان و ڕێکخراوە مەدەنیەکانەوە پێکهێنرا بوو و لە هۆڵی کورتەباڵاکانەوە سەرپەرشتی دەکرا، بڕێک هاوکاری ماددی و شتومەک و پێداویستی کۆکراوەتەوە. 
ڕێکخەرانی کەمپینەکە ڕایانگەیاندووە: کەمپینەکەیان لە لایەن خەڵکی سلێمانییەوە بە باشی و گەرمی پێشوازی لێکراوە و ئاشکریان کردوە، لە ڕۆژانی داهاتوودا پاش ئەوەی بڕی هاوکارییەکە بۆ ڕای گشتیی ئاشکرا دەکرێت، هاوکارییەکە ڕەوانەی لێقەوماوانی لوڕستان دەکەن.

 

هـ.هـ