لە سێرت چالاکی، لە ئامەد شەڕ

هێزەکانی گەریلا لە ناوچەی بەرواری سێرت چالاکی سابۆتاژیان ئەنجامدا. لە ناوچەی لیجەی ئامەدیش شەڕ ڕوویدا.

ناوەندی ڕاگەیاند و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی شەڕ و چالاکیەکانی گەریلاکان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیەیە:

"هێزەکانمان لە چوارچێوەی هەنگاوی شۆڕشگێری شەهید میدیا ماوا و شەهید ڕزگار گەڤەر دا ٤ی ئایار کاتژمێر ٠٦:٠٠ لە نزیک قەڕەقۆلی ئویانی ناوچەی بەرواری سێرت، بۆسەیان بۆ سەربازانی سوپای داگیرکەری تورک دانا و چالاکی سابۆتاژیان ئەنجامدا. لە چالاکیە کاریگەرەکەدا ژمارەی کوژراو و برینداری دوژمن نەزانرا. سوپای داگیرکەری تورک دوای چالاکیەکە بە چەکی قوڕس هێرشی کردە سەر ناوچەکە و سەربازە کوژراو و بریندارەکانی سکۆرسکی گواستەوە. هێزەکانمان کە چالاکیان ئەنجامدا بێزیان بۆ بارەگاکانیان گەڕانەوە.

١٤ی نیسان لە چەمی ئەلیکای ناوچەی لیجەی ئامەد لە نێوان هێزەکانمان و سوپای داگیرکەری تورک شەڕ ڕوویدا. لەو شەڕەکدا هەڤاڵێکمان کە تا دوایین گولە بە قاڕەمانی شەڕی کرد شەهید بوو. زانیاری لەسەر ناسنامەی هەڤاڵمان دواتر بۆ ڕای گشتی بلاودەکرێتەوە."

ف.ق