پۆلیسی دەوڵەتى تورک لە ١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ دا لە قەرس هەڵیکوتایە سەر ماڵان و ماڵی شەڤین ئالاجا هاوسەرۆک شارەوانیی قەرس، کە قەیومێکی ئاکەپەییان لە شوێنەکەیدا داسەپاندووە، دەوڵەتى تورک لە دوای ٤ رۆژ لە مانەوەیان لە ژێر لێکۆڵینەوەدا دیسانەوەی مانەوەی ١٥ کەس لە دەستگیرکراوانی لە ژێر لێکۆڵینەوەدا بۆ ٤ رۆژی تر درێژکردەوە.
هەروەها ٦ کەس لە دەستگیرکراوان رەوانەى دادگا کران و بڕیاری زیندانیکردن بۆ هەر یەک زۆربا باسکوتلو، غەزاڵ ئاگدەڤە و عیزەت ئارگیوت دەرکرا و هەر یەک لە ئادەم کاراتاش، سەلدا ماندوز و سەبری ئاڤاگی-یش بە مەرجی مانەوە لە ژێری چاودێریی دادگادا بڕیاری ئازادکردنیان بۆ دەرکرا.
ژ.ت