لە مێردین بڕیاری زیندانیکردن بەسەر ٣ کەسدا سەپێنرا
لەو ١٣ کەسەی لە چوارچێوەى ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسی لە مێردین دەستگیرکران، سزای زیندانیکردن بەسەر ٣ کەسیاندا سەپێنرا.
لەو ١٣ کەسەی لە چوارچێوەى ئۆپراسیۆنی پاکتاوی سیاسی لە مێردین دەستگیرکران، سزای زیندانیکردن بەسەر ٣ کەسیاندا سەپێنرا.
لە چوارچێوەى لێپرسینەوەى داواکاری گشتیی کۆماری لە بورسا، لە مێردین، ئادین، رحا و ئێلح لە چەند کاتی جیاجیادا ١٣ کەس دەستگیرکران.
١٠ کەس لەو ١٣ کەسە رەوانەى دادگاکران و دوای ماوەیەک ئازاد کران. ٣ کەسی تریشیان داوای زیندانیکردنیان لەسەر بوو و لە دادگای سزای سوڵحی ئیشکگردا سزای زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێنرا.
دادگا بە پاساوی "ئەندامبوون لە رێکخستن" سزای زیندانیکردنی بەسەر سامی ئۆزگوچ، هارون بۆزیت و مەزڵوم بۆزیت دا سەپاند و رەوانەى زیندانیان کردن.
ژ.ت