لە مێردین ٥ ئەندامی هەواڵگری سەربازی تورک کوژران
هێزەکانی گەریلا لە هەرێمی باگۆکی مێردین لەدژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامدا ٥ ئەندامی هەواڵگری سەربازی تورک کوژران.
هێزەکانی گەریلا لە هەرێمی باگۆکی مێردین لەدژی سوپای داگیرکەری تورک چالاکیان ئەنجامدا. لە ئەنجامدا ٥ ئەندامی هەواڵگری سەربازی تورک کوژران.
ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی چالاکی گەریلاکان لە هەرێمی باگۆکی مێردین ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە کە بەم شێوەیەیە:
"لە چوارچێوەی هەنگاوی تۆڵەسەندنەوەی شەهید مەدیا ماوا و شەهید ڕزگار گەڤەر هێزەکانمان ٣ی نیسان کاتژمیر ١٣:٠٠ لە ناوچەی ناڤسەرا باگۆکی سەر بە هەرێمی باگۆکی مێردین لەدژی سوپای داگیرکەری تورک و قەڕەقۆڵێک چالاکی ئەنجامدرا.
هێزەکانمان لە سەنگەر و پەناگاکانی دوژمنیاندا و لە دوو بەرە لە دوژمنیان ڕەشاند. هێزەکانمان دەستیان بەسەر ئۆتۆمبێڵی دوژمندا گرت و هەندێک بەڵگە و دۆکێمێنتیان بەدەستهێنا کە لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا بوون.
لە ئەنجامی چالاکیەکەدا ٥ ئەندامی هەوڵگری سەربازی کوژران.
دوای چالاکیەکە سوپای داگیرکەری تورک بە چەکی قوڕس ناوچەکەی تۆپباران کرد و سەربازە بریندار و کوژراوەکانی بە ئۆتۆمبێڵی زرێپۆش لە هەرێمەکە دوورخستەوە. یەکینەکەمان کە چالاکیەکەی ئەنجامدا بە شێوەیەکی سەرکەوتوو گەڕانەوە بۆ بارەگاکانیان."
ف.ق