له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و پیادە بەتەواوی قەدەغە دەکرێت و هۆشداری توندیش ده‌دات له‌به‌رامبه‌ر پێشێلكردنی بڕیاره‌كان و هەرکەس سەرپێچی بکات سزادەدرێت.
به‌پێی ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه، بڕیارەكانی وەزارەتی ناوخۆ لەکاتژمێر ١٢:٠٠ی نیوەڕۆی رۆژی ٤/٤/٢٠٢٠ەوه جێبەجێدەکرێت.
بەپێی یەکێکی دیکە لەبڕیارەکانی وەزارەتی ناوخۆ، هەر پزیشک، کارمەند یان دەستەی کارگێڕی لەوەزارەتی تەندروستی لەئەرکدا نەبن و ناسنامەی پزیشکیی وەزارەت بەکاربهێنن بۆ شکاندنی قەدەغەی هاتوچۆ پێویستە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیر بکرێن.
ئاماژە بەوەشکراوە، هەر ئەفسەر و کارمەندێکی سەر بەهێزە ئەمنییەکان، هێزەکانی پێشمەرگە، هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ‌و ئەو هێزانەی سەر بەحکومەتی عێراقن و لەهەرێم لە ئەرکدان، ئۆتۆمبێل و ناسنامەی سەربازی بەکاربهێنن بۆ شکاندنی قەدەغەی هاتوچۆ پێویستە دەستگیر بکرێن.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌ڕوو، كه گشت ماركێته‌كان و نانه‌واخانه‌كان‌و ئه‌و شوێنانه‌ی بۆ خزمه‌تی هاوڵاتیان ریِگه‌پێدراون داداخرێن، جگه له‌ده‌رمانخانه‌ی ئێشكگر.
له‌ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستاندا باس لەوەشکراوە كه ئەو رێگەپێدانانەی پێشتر بۆ هاتووچۆکرابوون هەڵدەوەشێندرێنەوە و کاریان پێناکرێت.
ژ.ت