لە وان کەسێک لەلایەن سەربازانی ئێرانەوە کوژرا

لە وان کەسێک بەناوی شەفیق باگا لە لایەن سەربازانی ئێرانەوە کوژراوە.

لە ناوچەی چالدرانی وان، کەسێک بەناوی شەفیق باگا لە ئەنجامی تەقەی هێزەکانی ئێرانەوە کوژرا.

شەفیق باگا خەلکی گوندی چلیا سەروویە کە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بەرەوە باکووری کوردستان دەچوو و بە تەقەی هێزەکانی ئێران بریندار بوو.

باگا بۆ نەخۆشخانەی دورسون ئۆداباشی وان گواسترایەوە، بەڵام گیانی لەدەستدا.

ئازاد باگا کوڕی شەفیق باگاش ١٦ی تەموز لە کاتێکدا کە سەرقاڵی لەوەڕاندنی ئاژەڵەکانی بوون لەلایەن سەربازانی تورکەوە بە سەختی برینداکرا.

تەرمی شەفیق باگا لە گوندەکەی بەخاکسپێردرا.

ف.ق