لەهەولێر چاودێرێکی پرۆسەی هەڵبژاردن دوای ڕفاندنی ئەشکەنجە دراوە

ڕۆژی یەک شەممە لەشاری هەولێری باشووری کوردستان لەکاتی بەڕێوە جوونی پرۆسەی هەڵبژاردن هارون ناسیح چاودێرێکی نەوەی نوێ لە هەولێر، لەلایەن ئاسایشی پارتییەوە ڕفێندراوە و ئەشکەنجە دراوە.

 

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی 'ئێن ئاڕ تی' دوێنی چاودێرێکی نەوەی نوێ لە هەولێر لەلایەن ئاسایشی پەدەکەوە ئەشکەنجەی جەستەیی دراوە.

ناسێح  بۆ ئین ئارتی دواوەو ڕایگەیاندووە، کە دوای ئەوەی لەسەر ساختەکاری هاتووەتە دەنگ، ئاسایشی پارتی ڕفاندوویانە و لە دەرەوەی شار لێیانداوە و دواتر فڕێیانداوە.

بەوپێیەی لە وێنەکەدا دیارە، ئەو چاودێرە بە توندی لێی دراوە، هەروەها لە ئێستادا لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هەولێر لە ژێرچاودێری پزیشکیدایە.