ناسنامەی شەهیدێکی دێرزۆر ئاشکرا کرا

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیی دێرزۆر ناسنامەی شەهیدێکیان ئاشکرا کرد.

بە پێی راگەیێنراوێکی ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیی دێرزۆر، ئەندامێکیان بە ناوی شەها ئەلعەلەوی لە شارۆچکەی ئەلکەسرا لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکانیدا شەهید بووە.

ناسنامەی شەهید بریتیە لە:

ناوی تەواو: شەها ئەلعەلەوی

ناوی دایک و باوک: ڤەدها – ئەڤاد

شوێن و بەرواری لەدایکبوون: حەسەکە / مەرگەدێ /١٩٩٤

شوێن و بەرواری شەهیدبوون: ئەلکیسرا / ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠

هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆیی لە راگەیێنراوەکەدا سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی خانەوادەی شەهید کرد و جەختیشی کردەوە کە ئەوەی پێویستە ئەنجامی دەدەن و تۆڵەی شەهیدانە دەکەنەوە.

ز.ش